فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسكی له ١١ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٨٢١ له مۆسكۆ، چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه، دووه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی و فێودۆری باوكی له نه‌خۆشخانه پزیشك بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كێك له ئه‌رستۆكراتییه‌كانی ڕووسیا بوون. باوكی دۆستۆیڤسكی به‌هۆی سنووربه‌زاندنی ناپۆلیۆنه‌وه، سه‌روه‌تێكی زۆری له ده‌ست دا، چونكه له مۆسكۆ هه‌ڵات. له كاتی هه‌ڵاتنی له مۆسكۆ، به گالیسكه به‌سه‌ر ڕووبارێكی به‌ستوودا ده‌ڕۆیشت و سه‌هۆڵی ڕووباره‌كه به‌ری دا و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌كه‌ونه ناو ئاوه‌كه‌وه.
ماریا ژنێكی میهره‌بان و سه‌نگین بوو، به‌ڵام كه‌مهێز و توانا بوو، هه‌م ژنێكی ئاینی بوو و هه‌میش خوڕافی، ئه‌مه و ئاكار و ئه‌دگاری باوكی، له نێو دۆستۆیڤسكیدا كۆبووبوونه‌وه، كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر پێشبینی نه‌كراو و دڕدۆنگی دروست كردبوو، هه‌م ئاره‌زووی له خۆوێنرانكردن و هه‌م ئاره‌زووی له دانپێدانان بوو.
دایكی هه‌میشه بۆ خویندنه‌وه‌ی كتێب هانی ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناردبووی له خوێندنگه‌ی سه‌ربازی بخوێنێ، فیۆدۆر له ناو خوێندنه‌وه‌ی كتێبدا ڕووچووبوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو، ته‌نانه‌ت ده‌ستی به نووسینی ڕۆمانیك كرد، شوێنی ڕووداوه‌كان ڤییه‌ننا بوو. ماریای دایكی زۆر نه‌خۆش بوو، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر جێگه بوو، له ژوورێكی تاریكدا و له‌سه‌ر هه‌مان جێگه‌ی نه‌خۆشی ساڵی ١٨٣٧ دایكی ده‌مرێت و به‌مردنی دایكی خێزانه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه بابی زۆر دڵڕه‌قانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردوون.
ساڵی ١٨٣٩ باوكی دۆستۆیڤسكی له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌رفه‌كان(گرووپێكی تاوانكار بوون)، كه ناكۆكییه‌كی توند له نێوانیاندا هه‌بوو، به‌یانییه‌كی هاوین له ڕێگه‌ی گوندێكی چۆڵدا كه‌مینیان بۆ دانا و گرتییان، به ده‌ست هێلكه‌ی گونیان ته‌قاند و ڤۆدگاكه‌یان به زۆر به قورگیدا كرد، هه‌تا خنكا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر دۆستۆیڤسكی داده‌نێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه تووشی نه‌خۆشی په‌ركه‌م ده‌بێت.
ساڵی ١٨٣٣ له‌گه‌ڵ میخائیلی برای ده‌چنه قوتابخانه, كه فه‌زای قوتابخانه‌كه پره له توندوتیژی دیسان بۆ ئه‌و ئازارهێنه‌ر بوو, كه دواتر ئه‌و ڕووداوه له ڕۆمانی هه‌رزه‌كاردا ڕه‌نگی دایه‌وه، ساڵی ١٨٣٤ هاوڕێ له‌گه‌ڵ براكه‌یدا چوونه قوتابخانه‌ی ئێوارانی"لیپۆد"، كه ئه‌میان باشتربوو مامۆستاكانی هه‌موویان له زانایانی مۆسكۆ بوون و له‌و قوتابخانه‌یه‌دا پێداگری زۆر له‌سه ر ئه‌ده‌ب ده‌كرایه‌وه و یه‌كێك له هاوپۆله‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وشتی ده‌نووسێت، (قوتابییه‌كی جدی و بیرمه‌ند بوو قژ كاڵ و ڕه‌نگ په‌ریوو بوو خولیایی بۆ هیچ یارییه‌ك نه‌بوو.)
ساڵی ١٨٤٠ ده‌ستی به نووسینی دوو شانۆنامه به ناوی (ماریائیستۆرات و پاریس گادۆف) كرد، كه به‌داخه‌وه ئه‌و دوو شانۆنامه‌یه هیچیان نه‌ماون. دۆستۆیڤسكی له ساڵی ١٨٤٣دا قوتابخانه‌ی سه‌ربازی ته‌واو كرد، له پاش ته‌واوكردنی ساڵێك خزمه‌تی زۆره‌كی له پێگه‌ی سه‌ربازی ده‌ستی كێشاوه، تا ببێت به نووسه‌ر چاوپۆشینی له سه‌روه‌ت و هه‌ڵبژاردنی ژیانێكی كوێره‌وه‌ری له سه‌ن پترسبۆڕگ، كه ئه‌گه‌ری هه‌بوو ڕۆشنبیری لانه‌واز له‌به‌ر سه‌رمای زستاندا له ژووره ژێر هه‌وره‌بانه‌كایدا بمرێت، بڕیارێكی ئازایانه بوو.
فیۆدۆر ساڵی ١٨٤٤ ڕۆمانه به‌ناوبانگه كه‌ی به‌لزاك واته (ئۆژنی گراندی)، وه‌رگێرا و له ساڵی (١٨٤٥) ده‌ستی به نووسینی ڕۆمانی (هه‌ژاران) كرد, كه سه‌ره‌تای چوونه ناو دنیای ئه‌ده‌ب بوو, به‌م ڕۆمانه ناوبانگی ده‌ركرد و له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گری به‌ناوبانگ (بلینسكی)یه‌وه باش هه‌ڵسه‌نگێندراو په‌سندرا.
ساڵی (١٨٤٦) به كۆمه‌ڵێك براده‌ر ئاشنا بوو، سه‌رئه‌نجام ئه‌وان په‌لكێشی ناو دنیای سیاسه‌تیان كرد، بوو به‌ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی (پیترشڤسكی). ئه‌و ناسینه بووه هۆی نه‌گبه‌تی و كێشه بۆ خۆیی و میخائیلی برا. له ساڵی (١٨٤٩)شه‌وێك له كۆبوونه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه, پۆلیس له به‌ر ده‌رگه ده‌یگرن و نه‌فی ده‌كه‌ن بۆ سیبریا و ده‌یخه‌نه ترسناكترین زیندانی ئه‌وكاته به‌ناوی (قه‌ڵای پترپاول).
پاش ماوه‌یه‌ك (ئانا)ی ٢١ ساڵ ماره ده‌كات, كه خۆی ته‌مه‌نی 46 ساڵ بوو. له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووشی بارێكی خراپی دارایی ده‌بێت و له تاو قه‌رزاری ڕووسیا به‌جێ دێڵێت و به‌ره‌و سویسرا هه‌ڵدێت. یه‌كێك له خووه زۆر سه‌یره‌كانی ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه "قوماركردن" بووه, زۆر خراپ گیرۆده‌ی بووه, به ڕاده‌یه‌ك ئاماده بووه منداڵه‌كانی له‌برسان بمرن, به‌ڵام ده‌ست له قومار هه‌ڵ نه‌گرێت. هه‌تا له نامه‌یه‌كدا بۆ خێزانی ده‌نووسێت و تێدا ده‌ڵێت: "خۆشم ده‌وێیت له قومار زیاتر!"
دۆستۆیڤسكی توانی له‌و ئازار و ناخۆشیانه‌ی ژیانی خۆی ده‌ست پێ بكات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ساته ناخۆشانه‌ی, كه تێیدا تووشی ته‌نگه‌ژه‌ی ڕۆحی ده‌بوویه‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه توانی، داری داهێنه‌رانه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی سه‌وز بكات. له ساڵی 1881 دوو ڕووداوی گرنگ له ژیانی ئه‌ودا ڕوویان دا, كه پتر ئه‌ویان به جیهان ناساند، یه‌كه‌م له یادی له‌دایكبوونی پوشكیندا وتارێكی خوێنده‌وه و شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌بیاتی ڕووسیا به‌رپا كرد، دووه‌م ته‌واوكردنی ڕۆمانی برایانی كارامازۆڤ دوو مانگ به‌ر له مردنی بوو.
دۆستۆیڤسكی له ته‌كنیك و شێوازی نووسیندا داهێنانی كرد, به جۆرێك بووه مامۆستا بۆ نووسه‌رانی پاش خۆی و زۆرێك له نووسه‌ران و فه‌یله‌سووفان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و، كه دیارترینیان (كامۆ، سارته‌ر، نیتچه، فڕۆید، هێرمان هیرسه، فرانتز كافكا، نه‌جیب مه‌حفووز و تشالز بۆكۆفیسكی و زۆری تر...) زۆریان په‌سنیان داوه بۆ نموونه (كامۆ) ده‌ڵێ: "پێخه‌مبه‌ری سه‌ده". هه‌روه‌ها "فرۆید" ده‌ڵێ: "پایه‌ی دۆستۆیڤسكی له شكسپیر كه‌متر نییه". (نیتچه)ش نووسویه‌تی: (دۆستۆیڤسكی ده‌روونناس, هه‌مووشتێكی لێ فێر بووم, ناسینی ئه‌و یه‌كێك بوو له خۆشترین شته‌كانی ژینم). دواجار ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌ره له ساڵی 1881دا تووشی نه‌خۆشی خوێن به‌ربوونی سییه‌كان ده‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه، چاولێك ده‌نێت.
هێندێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی وه‌رگێڕانی كورد، وه‌ریان گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
تاوان و سزا/ ڕه‌ئووف بێگه‌رد
شه‌یتانه‌كان/ ڕه‌ئووف بێگه‌رد
برایانی كارامازۆڤ/ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
گه‌مژه/ حه‌مه‌كه‌ریم عارف
هه‌ژاران/ حه‌مه‌كه‌ریم عارف
یادگارییه‌كانی خانه‌ی مردووان/ حه‌مه‌كه‌ریم عارف
تیمساح (كورته چیڕۆك)/ كاروان مه‌حموود
مێردی هه‌میشه‌یی/ كاروان مه‌حموود
قومارچی/ محموود داراغا
شه‌وه ڕۆشنه‌كان/ كه‌یوان هه‌ورامی
هاوزا/ كه‌یوان هه‌ورامی
په‌یامه‌كانی ژێر زه‌وی/ شێرزاد هه‌ینی
دڵێكی لاواز/ پێشه‌وا فه‌تاح
خاتوونی خاوه‌ن ماڵ/ محه‌مه‌د ئه‌دیبی
خه‌ونی پیاوێكی گاڵته‌جاڕ/ هونه‌ر شاهۆ