زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه له سه‌وزه هه‌ره به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی بۆ به‌هێزكردن قژ، له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه له توانایدایه قژی وشك و لاواز چاره‌سه‌ر بكات و ڕووتانه‌وه‌ی نه‌هێڵێت.
زه‌نجه‌فیل چه‌ندان پێكهاته‌ی سروشتی تێدایه كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ و ته‌ندروستی ده‌دات و قژی وشك شێ‌دار ده‌كات و له ڕووتانه‌وه ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی زه‌نجه‌فیل خانه مردووه‌كانی مووی سه‌ر ده‌گۆرن به جانه‌ی زیندوو، چه‌ندان كانزا له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك كالسیۆم و كبریت و یۆد و فسفۆر و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و فۆسفۆر.
له چه‌ندان توێژینه‌وه ئاماژه‌ی پێ دراوه كه زه‌نجه‌فیل زۆر به‌سووده بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ له ڕه‌گه‌وه و پاراستنی له ڕووتانه‌وه، ده‌توانیت به ئاسایی گیراوه‌كه له‌سه‌رت بده‌یت یان وه‌ك شه‌ربه‌ت بیخۆیته‌وه تا به شێوه‌یه‌كی گشتی سوود به ته‌ندروستی قژت بگه‌یه‌نێت.
ئاسانترین ڕێ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و گیراوه‌یه، ئه‌وه‌یه كه كه‌مێك زه‌نجه‌فیل له ڕه‌نده بده‌یت دواتر بیكه‌یته ناو زه‌یتی گوێزی هیندی یان زه‌یتی كونجی و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك داینێ بابمێنێته‌وه و دواتر بیده له قژت پاشان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بیشۆیت.
زه‌نجه‌فیل وه‌ك ده‌رمانێكی سرووشتی به‌كاردێت بۆ هه‌ڵامه‌ت و قورگ ئێشه، خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی زه‌نجه‌فیل یارمه‌تیت ده‌دات له كه‌م كرده‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ڵامه‌ت یان قورگ ئێشه، هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌ی زه‌نجه‌فیل بكوڵێنه و ئاوه‌كه بخۆوه جه‌سته‌ت گه‌رم ده‌بێته‌وه.