وەزارەتی تەندروستی "تایگەر"ی قەدەغە كرد

:: PM:12:40:22/08/2017 ‌

لە نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و سلێمانی دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان كراوە، تێیدا بەشێوەیەكی فەرمی خواردنەوەی تایگەر قەدەغە كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئاب/ ئۆگەستس، بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیایدا هاتووە، داوا لەبڕێزتان دەكەین بەزووترین كات لە ڕێگەی تیمەكانەوە دەست بگرن بەسەر خواردنەوە گازییەكانی جۆری تایگەر.

لەبەشێكی نووسراوەكە هاتووە، هۆكاری قەدەغە كردنی خواردەنەوەی تایگەر دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی مۆڵەت و مەرجی تەندروستی لەلایەن كۆمپانیای هێنانی تایگەر.

ئەم نووسراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنی بۆ كراوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان بەمەبەستی كاری پێویست.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی و خالس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەت كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەیان نەدایەوە.

تایگەر خواردنەوەیەكی گازییە لەلایەن چەند ووڵاتێكی عەرەبیەوە بەرهەم دەهێنرێت، ئێستە لە هەرێمی كوردستان دروستكراوی تایگەری سعوودی و ئەردەنی هەیە، لقێكی بەرهەمهێنانی ئەو كارگەیەش لە عێراق كار دەكات، بەڵام هەمیشە هاووڵاتییان تێبینیان هەبووە لەسەر.





وشە - رامیار جەواد