شێرپەنجەی ئێسك یەكێكە لە نەخۆشییە ترسناكەكان كە كار لەسەر لەناوبردنی خانەكانی ئێسك دەكات، بەڵام هەموو لووێكی ئێسك شێرپەنجەیی نییە و ئەوەی زۆر باوە جۆرە سەلامەتەكەیەتی كە بكوژ نییە.
شێرپەنجەی ئێسك دوو جۆرە، سەرەكی كە راستەوخۆ خانەكانی ئێسك تووشی دەبن و ناراستەوخۆ كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە ئەندامەكانی تری لەش ئێسك تووشی دەبێت، بۆیە جۆری یەكەمیان زۆر كەمترە.
ئێسك لە خانەكانی ئێسك و كركڕاگە و لیف و مۆخی ئێسك پێك دێت، بۆیە جۆرەكانی شێرپەنجەی ئێسك بەم شێوەیەیە:
-ساركۆمای ئێسك، واتە لووی پیسی ئێك بەتایبەتی تووشی ئێسكی چۆك و باسك، لە تەمەنی نێوان 10-19 ساڵ و رەنگە دوای 40 ساڵیش تووشی مرۆڤ دێتەوە.
-ساركۆمای كركڕاگەیی، بەتایبەتی لە ناوچەكانی حەوز و قاچ و قۆڵ لە دوای 40 ساڵی دروست دەبێت.
-ئییۆنگ ساركۆما، لە ئێسك و دەوروبەرەكەی دروست دەبێت وەك لە بڕبڕەی پشت و باسك و پێكان و تووشی منداڵ تا تەمەنی 19 ساڵ دەبێت.
نیشانەكانی:
-ئێشی ئێسكە تووشبووەكە بەتایبەتی شەوان یان لە كاتی جوڵانەوە و كاركردندا.
-ئەستووربوونی ناوچەی تووشبوو، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەك، ئەگەر لە مل یان پشت بێت ئەوە ناوچەكە بارستەیەك دروست دەكات و بەزەحمەت شتی بۆ قوت دەچێت و هەناسە دەدات.
-رەقبوون و ئەستووربوونی جومگەكان، ئەگەر شێرپەنجەكە لە جومگەكان نزیك بن یان لەناویدا بن.
-شكان، بەهۆی نەخۆشییەكەوە ئێسك لاواز دەبێت بەتایبەتی لە قۆناغە پێشكەوتووەكانی نەخۆشییەكە.
-ئەگەر لووەكە لە دڕكە پەتك نزیك بێت ئەوە بەهۆی پاڵەپەستۆ خستنە سەری سڕبوون و لاوازی جولانەوە روو دەدات، یان پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە و هەست بەلاوازی و لەدەستدانی كێشی دەكات و تووشی كەمخوێنی دەبێت.
هۆكارەكانی نەخۆشییەكە زیاتر دەكەن:
-منداڵ و مێردمنداڵ، زۆرینەی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی ئێسك لە خوار تەمەنی 20 ساڵ روو دەدات.
-ئەوانەی پێشتر چارەسەری تیشكیان بۆ كراوە.
-ئەوانەی نەخۆشی بەهجەتیان هەیە و خاوەنی ئێسكی لاوازترن لە ئاسایی.
-ئەوانەی بۆماوەیی شێرپەنجەی تۆڕی چاویان هەیە بەتایبەتی منداڵ.
-منداڵانی زگماك فتقی گونیان هەیە.
سەرچاوە: مەوزووع دۆت كۆم