كۆمپانیای مارسیدس نه‌وه‌ی نوێی مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیهی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای مارسیدسی به‌ناوبانگ له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل، له چالاكییه‌كانى فێستیڤاڵی بییل كۆنكۆرد دیلیجنس له ویلایه‌تى كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی، نه‌وه‌ى نوێی مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیه نمایش كرد.
نه‌وه‌ی نوێی مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیه سه‌ر كراوه‌یه كه ئه‌مساڵ له كالیفۆرنیا نمایش كرا، هاوكات هه‌مان جۆری سه‌ر داپۆشراو به ره‌نگی سپی كه ده‌توانرێت هه‌ڵدرێته‌وه به ره‌نگه‌كانى سوور، شینی تۆخ، سه‌وز و ره‌ش به‌رهه‌م هێناوه.
مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیه درێژییه‌كه‌ى پێنج مه‌تر و 65 سانتیمه‌تره، كوشنهكانى ناوه‌وه‌ى سپییه له‌گه‌ڵ بوونى رۆشنایی شین كه فهخامهتێكى تایبه‌تى داوه‌تێ، ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ته و بۆ بازرگانى نییه.
مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیه چوار بزوێنه‌ری كاره‌بایی هه‌یه، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه توانای 738 ئه‌سپیان هه‌یه كه ده‌توانێ كێبه‌ركێى تازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانى كۆمپانیای مارسیدسی پێ بكرێت و خێرایییهكهى به كه‌متر له چوار چركه له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر، زۆرترین خێراییشی له سه‌عاتێكدا ده‌گاته 250 كم/ سه‌عات.
هه‌ر بزوێنه‌رێكى كاره‌بایی مارسیدس فیجن مایباخ 6 كابرولیه تواناى بڕینى 500 كیلۆمه‌تری هه‌یه، به واتای هه‌ر چوار بزوێنه‌ره‌كه ده‌توانێت دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت.