لەكۆتاییدا دۆرتمۆند رازی بوو.. دێمبلێ دەچێتە بەرشەلۆنە

:: AM:10:08:24/08/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تاڕادەیەكی زۆر لە گرێبەستكردن لەگەڵ عوسمان دێمبلێی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی نزیك بووەتەوە دوای ئەوەی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رازی بوو دەستبەرداری بێت.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێ بەهێنانی دێمبلێ كێشەی لای چەپی هێڵی هێرشبەر چارەسەر بكات دوای رۆیشتنی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دانوستانەكانی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند پەرەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و نزیكە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیمبلێ ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی دۆرتمۆند كەمێك لە نرخەكەی دێمبلێ هاتووەتە خوارەوە و لە 150 ملیۆن بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ.

چاوەڕوانیش دەكرێ رۆژی یەكشەمی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە تەمەن 20 ساڵییە رابگەیەنێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م