بڕیاره مانگی داهاتوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڤێرژنی نوێی مۆبایله‌كه‌ی بخاته بازاڕه‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پڕی بێت له نوێكاری و داهێنان.
پێشتر چه‌ندان پێشبینی و زانیاریی دزه‌پێكراو بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوایه‌مین زانیاریش ئه‌وه‌یه ئایفۆن 8 شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ وایه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام به جیا ده‌یفرۆشێ، وه‌ك چۆن له ئایفۆنی پێشتردا هێدفۆنه‌كانی به‌و شێوه‌یه خسته بازاڕه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو كۆمپانیای سامسۆنگ ڕكابه‌ری سه‌ره‌كیی كۆمپانیای ئه‌پڵ، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كه بریتییه له نۆت 8 خسته بازاڕه‌وه و هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی تێدایه كه له گالاكسی ئێس 8یش نه‌بوون، وه‌ك كامێرای دوانی له پێشه‌وه و توانای كردنه‌وه‌ی دوو ئه‌پڵیكه‌یشن له كاتێكدا، ئه‌مه‌ش وای كرد ترس له ئه‌پڵ بۆ فرۆشی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بنیشێ.
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا پێگه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆجیا دوو وێنه‌ی دزه‌پێكراوی مۆبایلی ئایفۆنی بڵاو كردووه‌ته‌وه و كه له‌لایه‌ن پسپۆڕی دزینی زانیارییه‌كان "سۆنی دیكسۆن"ه‌وه وێنه‌كان دزه‌یان كردووه و وێنه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڤێرژن و نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن بریتی ده‌بێ له ئایفۆن حه‌وتی ئێس، به داپۆشینی ڕووی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی به شووشه و بوونی تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنكردنه‌وه‌ی لاسلكی كه به یه‌كێك له به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی داده‌نرێت.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن سێ جۆر ده‌بێ، یه‌كه‌میان ئایفۆن 8 ده‌بێ له‌گه‌ڵ دوو قه‌باره‌ی تر كه یه‌كێكیان هێشتا نهێنییه‌كه‌ی لای كۆمپانیا پارێزراوه.
تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه، له‌م ئایفۆنه نوێیه‌دا بایه‌خی زۆری پێ دراوه و كامێرای پێشه‌وه دوو چاوی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی به سیسته‌می كوالیتیی 4K ده‌بێ و خێرایی ئایسۆكه‌شی له چركه‌یه‌كدا 60 وێنه ده‌گرێ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ كامێرای پێشه‌وه‌شه و له‌مه‌ودوا ده‌توانی به به‌رزترین كوالیتی سێڵفی بگری.
توانای ڤیدیۆی ئایفۆن 7 له چركه‌یه‌كدا 30 وێنه‌یه، واته ئایفۆنه تازه‌كه توانای ڤیدیۆكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه و سیسته‌می كوالیتییه‌كه‌شی چوار ئه‌وه‌نده‌یه، چونكه تازه‌كه 4K ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێسته 1080 بووه.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه، ئایفۆن دوگمه هه‌ره باوه‌كه‌ی كه دوگمه خڕه‌كه‌ی HOMEـه كه تاكه دوگمه بووه له پێشی مۆبایله‌كه، ئه‌ویش ناهێڵێ و هه‌مووی ده‌بێ به شاشه، واته دوگمه‌كه ده‌بێت به به‌شێك له شاشه‌كه.
درێژیی ئایفۆن 8 ده‌بێته 143.5 ملیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 71 ملیمه‌تر ده‌بێ، ئه‌ستوورییه‌كه‌شی ده‌گاته 7.5 ملیمه‌تر، واته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئایفۆن 7 گه‌وره‌تر ده‌بێ.