له ئاهه‌نگی ڕۆژی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌ی ئه‌ستیره‌ی ناوداری هونه‌ریی توركیا "سبیل جان" كه ناوی "میلیسا" یه، سه‌رنجی به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ لای خۆیدا ڕ‌اكێشا به جوانییه سیحراوییه‌كه‌ی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و داگرتنی وێنه‌یه‌كی له واڵی تایبه‌تی سبیل جان، به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕانه نازناوی شای جوانه‌كانیان به میلیسای كچی سبیل جان به‌خشی.
رۆژی سێشه‌م 22ی ئاب، یادی ٢٠ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی مێلیسای كچی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و سه‌ماكاری ناوداری تورك سبیل جان بوو، له دوای یاده‌كه سبیل جان چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچه ٢٠ ساڵه‌كه‌ی داده‌گرێت و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌وادارانی.
سبیل جان یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه، ئه‌م خانمه له ساڵی 1970 له‌دایك بووه، دووجار ژیانی هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌ر دووجاره‌كه‌ش جیا بووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌رده‌كه‌وێت و له میدیاكانی توركیا به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن.