ئه‌رشه‌د عاسی له دایكبووی هه‌ولێر، به‌كه‌لۆریۆسی له یاسادا هه‌یه، چوار به‌رهه‌می چاپكراو و دوو كتێبی هاوبه‌ش به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه. جگه له به‌شداریی له نووسین له‌باره‌ی شیعر و فیكر و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕانی له رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه. كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی له شیعری كوردی هاوچه‌رخ وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بی، هاوكات كاری وه‌رگێڕانی بۆ زۆر شیعر و په‌خشان و وتار و چیرۆك له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردیی كردووه. له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌باره‌ی دوایین كتێبیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "وشه" ده‌داته‌وه.
بۆچی به عه‌ره‌بی ده‌نووسی؟
نووسین به زمانێكی تر جیا له زمانی دایك، پیله‌گرتن و مشتومڕی زۆری له‌خۆ گرتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی نه‌ك ته‌نیا له بازنه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ناوچه‌یه، چونكه زمان جگه له‌وه‌ی ئامرازی مرۆڤه بۆ پێوه‌ندی و ده‌ربڕین، بنه‌وا و هۆكارێكی ناوازه‌یشه بۆ گه‌شه‌پێدانی هزرین و ئه‌زموون و ئاماده‌كاری بۆ به‌خشین و داهێنان.
له سیمیناره‌كه‌م به ناونیشانی (ئه‌و قه‌ڵه‌مه كوردانه‌ی به عه‌ره‌بی نووسیویانه) له دوا پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب /6 تا 16ی نیسانی رابردوو/، تیشكم خسته سه‌ر ئه‌م گفتوگۆیه و به قووڵی قسه‌م كرد. تا كتێبی (بكلمات أخری)ی جومبا لاهیری نه‌خوێنینه‌وه هه‌ست به‌و ململانێ چڕ و زه‌قه ناكه‌ین, كه له نێوان زمانی دایك و زمانی تر هه‌یه. هه‌ر له‌باره‌ی نووسین به زمانێكی تر, ئه‌لیف شه‌فه‌ق ڕوانینێكی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌ڵێ: "من به دڵ ده‌نووسم به زمانی توركی و به ئه‌قڵ ده‌نووسم به زمانی ئینگلیزی" ئه‌گوتا كریستۆف له كتێبی (المیه) زمانی به‌رامبه‌ر به زمانی ناحه‌ز ناو ده‌با، ئۆرهان پاموك پرسیار ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و نووسه‌ره, ئایا نووسه‌رێكی هه‌ستداره یان ساكاره؟ شتگه‌لێكی تر هه‌یه له‌م چوارچێوه‌یه و زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه. به‌ڵام ره‌نگه ئێمه له سۆنگه‌یه‌كی تره‌وه به زمانێكی تر بنووسین و هه‌لومه‌رج و دۆخ و هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.
ئێمه له ناوه‌ندی ساڵانێك ده‌ستمان به نووسین بڵاوكردنه‌وه كرد, كه‌سانێك خۆیان پێ عه‌بقه‌ری و پاڵه‌وان بوو، جگه له خۆیان كه‌سی تیان پێ شاسوار نه‌بوو، ئه‌وان ته‌نێ نه‌یانده‌ویست ناوی نه‌وه‌ی نوێ ببیستن چجای خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان. كه‌سانێكی تر هه‌بوون ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی بیركردنه‌وه و باوه‌ڕه‌وه جیاواز بووین له‌گه‌ڵیان، به هه‌موو توانایه‌كیان ڕێگر بوون به‌رهه‌مه‌كانمان بخرێنه سه‌ر په‌ڕه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئێره. كه‌سانێكیش تا ئه‌مڕۆ بێ ویژدانانه هه‌ڵده‌چن و ددان نانێن به كه‌سی تردا, چونكه هه‌ر خۆیان به قاره‌مانی گۆڕه‌پان ده‌زانن و به‌س. ئه‌مانه ڕیزی یه‌كه‌می نه‌خشه‌ی ئه‌و هۆكارانه بوو, كه ئێمه په‌نا ببه‌ین بۆ نووسین به زمانێكی تر، ئه‌گه‌ر پێشوو نووسه‌ری كورد به ناچاری به‌زمانێكی تری نووسیوه جگه له زمانی دایك, ئه‌وا ئێمه‌ی لاو و نووسه‌ری دوای راپه‌ڕین و ده‌می ئازادیی نه‌ك هه‌ر سه‌رپشك نه‌بووین به هه‌ڵبژاردنی زمانێكی تر, به‌ڵكو تا ئاستێك ناچار كراین په‌نا بۆ زمانی تر ببه‌ین و پێی بنووسین، چونكه ئه‌و ده‌سته (مه‌وله‌وی)یانه‌ی سه‌رده‌م و فه‌ریكه هۆنه‌رانه‌ی كه‌سیان قبوڵ نییه جگه له خۆیان، ئه‌و لاوه به ناو خوێنگه‌رمانه‌ی شار, كه قبووڵت ناكه‌ن چونكه ئاماده نین له‌سه‌ر مێزی شه‌راب له‌گه‌ڵیان دانیشن و قسه‌ی هه‌ڵیتوپه‌ڵیتت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌دیحت بۆ خۆشه‌ویست نووسیوه.
ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری ڕه‌تت بكه‌نه‌وه به هۆ و مایه‌ی نه‌شیاو و ده‌رگه‌یان له‌سه‌ر پشت بێت بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر گه‌ر به‌نیو به‌هره یان هه‌ر بێ به‌هره‌ش بێت. ئه‌مانه و شتگه‌لێكی تر لاوێكی ئه‌و نیشتمانه كه هه‌رگیز بیری له نووسین به زمانی تر نه‌كردووه‌ته‌وه، وه‌ده‌ر ده‌نرێت و په‌نا بۆ زمانێكی دووه‌م ده‌بات تا رۆحی خۆی قوتار بكات له‌م گه‌ره‌ڵاوژه‌یه. ئه‌وه‌ی باسم كرد قۆناغێك بوو.
پێت وا نییه كه‌سانێك ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێوه به خزمه‌تكردن بۆ بێگانه حیساو ده‌كه‌ن؟
ئه‌و جۆره قسه و ڕه‌خنانه به‌شێوه‌یه‌كی توند به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌م كراوه. جا له دڵسۆزییه‌وه بێت یان هۆی تری له پشت بێت، به‌ڵام ئه‌زموونی نووسه‌ران و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش به‌شێكی زۆری له‌و شتانه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. من ئه‌گه‌ر به زمانی عه‌ره‌بیش بنووسم، به‌ڵام به كوردی بیر ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وانه‌ی به تێڕامانه‌وه نووسینه عه‌ره‌بییه‌كانم بخوێننه‌وه په‌ی به‌وه ده‌به‌ن. ته‌واو بڕوام به بۆچوونی یه‌كێك له نووسه‌رانی كوردستانه كه له سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه عه‌ره‌بییه‌كه‌م نووسی بووی، زمان ده‌روازه‌ی دنیابینییه‌كی نوێیه له‌سه‌ر ئاستی شارستانی، ئه‌ده‌ب ناسكترین و فانتازیترین و خه‌یاڵیترین پرده, كه له پشتی ئه‌و ده‌روازه‌یه. ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و به‌سه‌ر هه‌ر پردێك له‌و پردانه‌دا ڕاده‌بوورن.
بۆچی دوایین كتێبی "العشق أسما‌ء"ی خۆت له چاپخانه‌یه‌كی لبنان چاپ كردووه؟
ده‌مێكه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسم و به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ش له ڕۆژنامه‌گه‌ریی عێراقی و عه‌ره‌بی و ماڵپه‌ڕه ئه‌ده‌بییه‌كاندا هۆنراوه و چیڕۆك و وتاره‌كانم بڵاو كراوه‌ته‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو زۆرجار شوێنی خۆی گرتووه و چه‌ندان ئه‌دیبی دیار قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، بیرۆكه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی له شێوه‌ی كتێب ئاماده بوو، به‌ڵام كه ئه‌و ده‌زگه‌یه خۆشحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند، منیش ڕه‌زامه‌ندیم هه‌بوو و پێم باش بوو له شوێنێكی وا كتێبم بڵاو ببێته‌وه، چونكه به‌یرووت به ڕووگه‌ی وه‌شان و چاپ و بڵاوبوونه‌وه داده‌نرێت له‌م ناوچه‌یه. بۆ من ده‌رفه‌تێكی زێڕین بوو وه‌ك یه‌كه‌م كتێب به‌م زمانه و دڵنیا بووم ده‌رگه‌یه‌كه بۆ چوونه ناو ڕه‌وشه‌نی و شتی نایابتری به‌دوادا دێت, ئه‌مه‌ش هاته دی. ئێسته هه‌نگاوێكی گه‌وره‌م ناوه و هیوادارم به‌رده‌وام بم.
بۆچی بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه‌ت ناوناوه "خواطر" كه‌چی شیعر و ئه‌ڤینداری لێ ده‌چۆڕێ، هه‌ستناسكی و ڕه‌وانبێژییه‌كی جوان هه‌ست پێ ده‌كرێ، ئه‌مه نزیكتر نییه له شیعر وه‌ك له په‌خشان؟
زۆر دووچاری ئه‌و پرسیاره بوومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن چه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆ كه پسپۆڕن له ئه‌ده‌ب و چه‌ند وێژه‌رێكی كورد, هه‌روه‌ها زیاتر له خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌و خوێندنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كتێبه‌كه نووسراوه ئاماژه‌یان به هه‌مان خاڵ كردووه، به‌ڵام شیعری نوێ خۆی ده‌مه‌ته‌قێ و بۆچوونی جیای له‌سه‌ره، ئایا شیعره یان نا, جگه له‌وه‌ی من زێتر چامه‌ی درێژ ده‌نووسم و كه‌متر خولیای نووسینی پۆسته‌ر و ده‌قی كورتم هه‌یه، كاتێك ئه‌م شێوه هونه‌ره‌م هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه, له ماوه‌ی دوو ساڵدا نووسیم, هه‌ستم كرد نێزیكتره له ڕاز و په‌خشان وه‌ك له شیعر، ئه‌گه‌رچی به زمانێكی شاعیریی نووسراوه، ته‌نێ ئه‌و ته‌جه‌لیاته عیشقییانه‌ی له‌خۆی گرتووه ڕه‌نگه ته‌واو شیعر بێت، یان چه‌ند ده‌قێك به‌دیاریكراوی به‌تایبه‌ت ده‌قی (عفرا‌ء), له بنه‌چه‌دا شیعره، به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری په‌خشانه‌وه دامناوه.
ئه‌مه هه‌مووی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چۆنێتی سه‌یركردنی من بۆ نووسین له گۆشه‌نیگایه‌كی خودییه‌وه، من هه‌میشه خۆم ده‌نووسمه‌وه و یادگارییه‌كانم په‌رش ده‌كه‌م، بێجگه له تێڕوانینی خۆم، ئه‌وا ڕووبه‌رێكیش له ناونانی ده‌قه‌كان و پۆلێنكردنیان بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر جێ دێڵم، خوێنه‌ر ئازاده پێی چییه، ئه‌گه‌ر لای شیعره ئه‌وا شیعره, لای په‌خشانه ئه‌وا په‌خشانه, ئه‌گه‌ر نا با به‌لایه‌وه هه‌ستێكی ئاسایی بێ. گه‌لێ ده‌ق هه‌بووه و به ناوی چامه بڵاوم كردووه‌ته‌وه و لای ره‌خنه‌گر و خوێنه‌ر په‌خشان بووه و به‌پێچه‌وانیشه‌وه ڕووی داوه. من سه‌یری به‌های ئه‌و ده‌ق و ده‌ربڕینانه ده‌كه‌م، ئه‌وه لای من جێی سه‌رنج و گرنگیی پێدانه, زیاتر نه‌ك پۆلێنكردنیان, كه شیعره یان په‌خشان, گرنگ له كانگه‌ی دڵ و كارێزی رۆحه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ساتێ له ساته‌كاندا ئه‌و سۆز و هه‌ست و نه‌ست و كه‌ف و كوڵه له ناخمدا ته‌قیوه‌ته‌وه و خزێنراوه‌ته سه‌ر په‌ڕه.
ئایا كتێبه‌كه‌ت له‌ناو خوێنه‌ری عه‌ره‌بی، پێشوازییه‌كی وای لێ كرا كه چاوه‌ڕێت ده‌كرد؟
له چاو ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه لاوازییه‌كی ئێجگار زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه، به تایبه‌ت شیعر، وه‌ك لای خۆمان شیعر بووه به كاری بێكاران. له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا چاوه‌ڕێی ئه‌و پێشوازییه جوانه‌م نه‌ده‌كرد, چونكه ئه‌م كتێبه ساده‌یه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به هۆنراوه‌كانم. بۆیه بڕوام وابوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانێكی شیعری یان كۆمه‌ڵه چیرۆكێك ئه‌م پێشوازی و خوێندنه‌وه و وتاره ڕه‌خنه‌یییانه به‌م شێوه چڕه به‌دی بكه‌م.
ئه‌م كتێبه ده‌رگه‌ی بۆ كردمه‌وه، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب, زیاتر له ده‌زگه‌یه‌كی بڵاوكردنه‌وه و وه‌شان پێوه‌ندییان پێوه كردم بۆ كاری هاوبه‌ش له داهاتوودا. له‌لایه‌كی تره‌وه پێوه‌ندییه‌كانمی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كان به‌هێزتر كرد. بووه هۆی تۆماركردنی وێستگه‌یه‌كی گرنگ له ژیانی ئه‌ده‌بیمدا كه پێشه‌كی ڕۆمانێك بنووسم بۆ یه‌كێك له خانمه ڕۆماننووسه‌كانی جه‌زائیر. ئه‌م كتێبه له هه‌شت پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له وڵاتانی (ئیمارات، میسر، سعوودییه، مه‌غریب، قه‌ته‌ر، كوێت، لبنان و كوردستان) به‌شداری كردووه. جگه له‌وه‌ی كه‌متر له ساڵێكه وه‌شان كراوه تا ئێسته (٨) خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌لایه‌ن نووسه‌رانی عه‌ره‌ب له (فه‌ڵه‌ستین، لبنان، سووریا، عێراق، توونس و ئوردن) له‌سه‌ر نووسراوه. هه‌روه‌ها جگه له‌و نامه و ئیمێڵ و وێنه و پۆستانه‌ی پێم گه‌یشتوون, زۆربه‌یان ده‌ستخۆشییان لێ كردووم و خۆشحاڵ بوونه كه نووسینی نووسه‌رێكی كوردیان خوێندووه‌ته‌وه. ئاشنا بوونه به وار و ڕۆشنبیری و كولتووری میلله‌تێك له گۆشه‌نیگایه‌كی عاشقانه‌وه.
له‌ناو كتێبه‌كه و له زۆرێك له ده‌ق و پۆسته‌ره‌كاندا هه‌میشه ئاماژه‌م به شوێنه‌وار و سومبوله كوردییه‌كان كردووه. له كێكه‌نی هه‌ندێ له ڕسته‌كاندا ورده‌كاری زۆرم هۆنیوه‌ته‌وه, ڕه‌نگه جێی سه‌رنج بووبێ بۆ نه‌وه‌ی نوێی خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و بووه‌ته هۆی به‌دواچوون گه‌ڕان و ناسینی كولتووری كوردی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر. راسته من یه‌كه‌م كوردی باشوور نیم به عه‌ره‌بی ده‌نووسم، به‌ڵام (به‌خۆ به‌كه‌مزانینه‌وه) ڕه‌نگه له پێشه‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی خۆم بم, له‌م هه‌وڵه خنجیلانه‌مدا. من ئه‌گه‌ر له نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا هیچ سه‌روه‌رییه‌كم نه‌بێت, ئه‌وا نامه‌ی ئه‌و كچه خوێنه‌ره توونسییه‌م به‌سه, كه له‌رێی ده‌سته‌واژه‌ی (ئاشقێ له كوردستانه‌وه)ی به‌رگی دواوه‌ی كتێبه‌كه ئاشنا بووه به كوردستان و سێرچی كردووه و زۆری له‌باره‌ی داونه‌ریتی ڕه‌سه‌ن و مێژووی كورد خوێندووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له رێی دێڕێكی ناو كتێبه‌كه‌مه‌وه شاد بووه به ناوی (شێركۆ بێكه‌س)ی شاعیر و ده‌یان چامه‌ی به عه‌ره‌بی كراوی بۆ سه‌ر زمانی عاره‌بی له گووگڵه‌وه خوێندووه‌ته‌وه, لای وا بووه شێركۆ هیچی له پابلۆ نیرۆدا كه‌متر نه‌بووه.