تاتۆ وه‌ك كردارێكى "مۆده" له ناو گه‌نجانى كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه و ئێسته چه‌ندان شوێنى نهێنى له سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركووك بۆ تاوتۆكردن كراونه‌ته‌وه. "وشه" به‌دواداچوونى بۆ به‌شێك له‌م شوێنانه كردووه.
"كچی به‌رپرس هه‌یه به‌رده‌وام ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ى تاتۆ له جه‌سته‌ى ده‌گۆڕێت"
تاتۆ یا هێڵكاری و داكوتینی ڕه‌نگ به له‌شه‌وه له ڕێی بۆیه و ڕه‌نگی جۆراوجۆره‌وه یان ڕه‌ش و سپییه‌وه له‌سه‌ر له‌ش ده‌نه‌خشێنرێت، به ده‌رزی له‌ش كون ده‌كرێت و ده‌رمانه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كه له‌سه‌ر دهڕژێنرێ.
جه‌زای تاتۆ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به گوته‌ی خۆی ماوه‌ی حه‌وت ساڵه وه‌ك "تاتۆكار" له سلێمانی كار ده‌كات و بۆ "وشه" راى گه‌یاند، زۆر له‌و كه‌سانه‌ى به‌مه‌به‌ستى تاوتۆكردن سه‌ردانى ده‌كه‌ن، له توێژی گه‌نجانن له ڕه‌گه‌زى مێ. زیاتر گوتی، "تاتۆكان جیاوازییان هه‌یه و به‌پێی جۆری نه‌خشه‌كان پاره له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرین كه تاوتۆ ده‌كه‌ن".
"كچی به‌رپرس هه‌یه به‌رده‌وام ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ى تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى دروست ده‌كات و گۆڕانكارییان تێدا ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه له شوێنى هه‌ستیارى خۆیان تاتۆ دروست ده‌كه‌ن". جه‌زاى تاتۆ وا ده‌ڵێ.
توانا جه‌وده‌ت یه‌كێكی تره له‌و كه‌سانه‌ى تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى گه‌نجان ده‌نه‌خشێنێت و له كه‌ركووك داده‌نیشێت، ئه‌و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "كچان زیاتر له كوڕ هۆگری تاتۆكردنن و ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له هه‌زار و 200 كچ و ژن بۆ تاتۆكردن سه‌ردانیان كردووم".
ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه هه‌ندێك له كچان داواى تاتۆ دروستكردن له شوێنى هه‌ستیار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى تاتۆكانیان بۆ دروست بكه‌ن و به گوێیان ناكه‌ن.
ژینۆ كه‌ریم یه‌كێكه له‌و كچانه‌ى له سێ شوێنى جه‌سته‌یدا تاتۆى كردووه، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، "به‌پێى ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى ده‌كه‌م په‌پووله و دڵ و گوڵ، وه‌ك تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌م نه‌خشاندووه و تاتۆكان به ڕه‌زامه‌ندى خێزانه‌كه‌م بووه".
لای خۆیه‌وه شنۆ عه‌لى یه‌كێكى تره له‌و كچانه‌ى تاتۆى له جه‌سته‌یدا كردووه، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی دركاند كه له ڕێى هاوڕێیه‌كیه‌وه ناونیشانى ماڵێكی وه‌رگرتووه له كه‌ركووك و دواتر به‌مه‌به‌ستى نه‌خشاندنى تاتۆ سه‌ردانی كرد. به‌ڵام وه‌ك شنۆ ده‌ڵێ "شوێنه‌كه پێ نه‌ده‌چوو هیچ مۆڵه‌تێكى ته‌ندروستى هه‌بێت".
" تاتۆى مه‌مك و سمت مه‌ترسیداره"
له‌باره‌ى زیانه‌كانى تاتۆ بۆ ته‌ندروستى، د. سه‌میر ڕه‌شید پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "تاتۆكردن كردارێكى ناته‌ندروست و نازانستییه و زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه". دووپاتی كرده‌وه، "تاتۆ هه‌ندێك جار زیانی گه‌وره به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و جۆره ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی تێدایه كه هۆی دروستبوونی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه، به تایبه‌ت له شوێنی هه‌ستاریی وه‌ك مه‌مك و سمت و زۆر شوێنی تر".
له به‌رامبه‌ردا د. خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى راگه‌یاند كه به‌پێى ڕێنوێنیى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ده‌بێت ئه‌و شوێنانه‌ى تاتۆى تێدا ده‌كرێت، وه‌ك سه‌نته‌رى جوانكارى ئاشكرا بن و ڕێگه پێدراو بن له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
"له ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی تاتۆ له ماڵان ده‌كرا یان له شوێنى شاراوه، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نادرێت تاتۆ به‌بێ مۆڵه‌ت بكرێت و سزاى له‌سه‌ره" قادر وای گوت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زانیاریی له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێك هه‌بێت كه تاتۆى تێدا ده‌كرێت و مۆڵه‌تى ته‌ندروستى نییه، شوێنه‌كه داده‌خات، چونكه ته‌نیا سه‌نته‌ره رێپێدراوه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و كاره بكه‌ن".
ئه‌و لێدوانه‌ى گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له كاتێكدایه كه به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى "وشه"، له چه‌ندان شوێن یان له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌سه‌وه به‌بێ هه‌بوونى هیچ مۆڵه‌تێكى فه‌رمى، تاتۆ دروست ده‌كرێت.
وشه/ رێباز و سه‌رخێڵ