ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى رابردوو، دواى دروستبوونى شه‌ڕ له گوندی گونده‌ژۆری سنووری باڵه‌كایه‌تی له نێوان چوار برا و پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه، ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه و دوو برا برینداره‌كه، گه‌یه‌نرایه‌وه لای كه‌سوكاریان، به‌دوایدا ئامۆزا و خزمانی به‌ركه‌وتووان كۆ بوونه‌وه و به چه‌كه‌وه به‌ره‌و گونده‌كه‌یان رۆیشتن به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له كۆمه‌ڵه. به‌ڵام هیچ رووی نه‌دا، دواتر كادر و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی دۆخه‌كه‌یان ئاڵۆز كرد.
له پشتی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستی ئێران و گرتنه‌وه‌ی شوێنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هاوكاتن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنێكی حكوومه‌تی سووریا و حزبوڵای لبنان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش بۆ گواستنه‌وه‌یان له سنووری لبنانه‌وه بۆ سنووری عێراق.
دوای رووداوه‌كه‌ی گونده‌ژۆر، پۆلیس و ئاسایشى ناوچه‌كه خۆیان گه‌یانده گونده‌ژۆر بۆ به‌رگرتن له گه‌وره‌بوونی كێشه‌كه و پاراستنی باره‌گاكانى پارته‌كانى تری رۆژهه‌ڵات، كاتێك كه‌سوكارى كوژراوه‌كان ده‌گه‌نه گوند، هێرش ده‌به‌ن بۆ باره‌گاى كۆمه‌ڵه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان پێشتر باره‌گایان چۆڵ كردبوو و چووبوونه شاخ و له شوێنێكی پارێزراودا خۆیان حه‌شار دابوو. به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ستیان بۆ باره‌گاكانی پارته‌كانی تری رۆژهه‌ڵات درێژ نه‌كرد.
به‌گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، كه‌سوكارى كوژراوه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ڵێن، "ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تر‌ى رۆژهه‌ڵات نییه و ده‌زانین ئه‌وان شه‌ڕیان نه‌كردووه و پێوه‌ندییان به كێشه‌كه‌وه نییه". بۆیه باره‌گاكانى (حدك و حدكا و شۆڕشگێڕان) به‌بێ كێشه مانه‌وه و ئاسایش له‌وێ جێگیر كرابوو بۆ دڵنیابوون له گه‌وره نه‌بوونی كێشه‌كه".
تا ئێره رووداوه‌كه ئاسایی له كۆنترۆڵدا بووه، به‌ڵام وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه به"وشه"یان راگه‌یاند، "كاتێك كۆمیته‌كانى یه‌كێتى له‌و سنووره ده‌گه‌ن به گونده‌ژۆر، سه‌رجه‌میان له كادر و پێشمه‌رگه چه‌كیان پێیه‌وه كاریان بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه كردووه". وه‌ك گوتیان "دیاربوو فه‌رمانیان پێ بوو هێرش بكه‌ن بۆ سه‌ر باره‌گاكان و به ناوى جه‌ماوه‌ر و عه‌شیره‌تگه‌رى و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه".
"هه‌رچه‌نده ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیی ناوچه‌كه هه‌وڵیان ده‌دا رێگرى بكه‌ن له باره‌گا سووتاندن، به‌ڵام نه‌یانتوانی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، چونكه یه‌كێتییه‌كان بۆ شه‌ڕ ئاراسته كرابوون دژی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، بۆیه سڵیان له قسه‌ی كه‌س نه‌كرد و هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكان و سه‌رجه‌میان سووتاندن، له به‌رامبه‌ردا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و ناوچه‌یه‌ن و هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌بووه، وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌ی یهكێتییهكانیان نه‌دایه‌وه و كشانه‌وه به‌ره‌و شاخ، په‌لاماره‌كه له كاتێكدا بوو كه‌سوكارى كوژراوه‌كان له گونده‌ژۆر بوون و هیچ باره‌گایه‌كیان نه‌سووتاند و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هیچ حزبێك نه‌كرد، خۆیان به پێشمه‌رگه‌كانی دیموكراته‌كانیان گوت ئێمه كارمان به‌سه‌رتانه‌وه نییه". شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌مه‌یان گوت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، رووداوه‌كه تا ئه‌نجامدان له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه بووه كه حزب ئاراسته‌ی كردبوون، به‌ڵام له پشتی رووداوه‌كه ده‌ستی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت به ئامانجی چۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه له رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌یش ئه‌وه رووی دا و به‌گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئێسته په‌كه‌كه له شوێنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات جێگیر بووه".
ئه‌و ناوچه‌یه كه باره‌گای رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی تیادا بوو، سنوورێكه رێڕه‌وی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نایاسایی "قاچاخ"ی تیادا ده‌كرێت و جۆرێك بوو له سه‌رچاوه‌ی داهات، هاوكات ناوچه‌كه بۆ ئێران ستراتیجییه و وه‌ك باره‌گای پشته‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵات بوو له ناوخۆ، كه ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌ك چالاكی شۆڕشگێڕییان له‌و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دژی باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئه‌نجام داوه.
به گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، په‌كه‌كه ده‌مێك بوو چاوى بڕیبووه ئه‌و ناوچه‌یه به‌دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م دابڕینی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات و پاراستنی ئه‌و سنوورانه به سه‌لامه‌تی بۆ ئێران. دووه‌م سوودوه‌رگرتن له‌و داهاته‌ی له رێی كۆڵبهرانهوه له‌و ناوچه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێ، بۆ په‌كه‌كه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئێران سنووره‌كانی خۆی به ئاراسته‌ی توركیا و باشووری كوردستان "به‌پێی رێككه‌وتنێك" به په‌كه‌كه سپاردووه، ساڵی 2015 له‌وكاته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات چوونه‌وه سه‌ر سنوور، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید كرا له‌پێناو رازیكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن، "له‌وه‌ته‌ی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له‌و سنووره‌دان، ئێران ده‌وروبه‌ریان بۆردمان ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌یش تۆپێكی ئێرانی ئاراسته نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده چالاكی جه‌ماوه‌ری و ئاهه‌نگی گه‌وره‌یش ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی له پشتی رووداوه‌كه‌ی گوندهژۆرهوه، به‌رنامه‌یه‌كی ئێرانی ده‌بینن كه یه‌كێتی و په‌كه‌كه جێبه‌جێیان كردووه و به ئامانجیش گه‌یشت به‌و پێیه‌ی په‌كه‌كه شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه.
ئه‌و جووڵانه‌ی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه ده‌یكات، هاوكاته له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه قووڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی دژ ریفراندۆمی كوردستان له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه كاته‌كه‌ی زۆر نزیكه له‌و رێككه‌وتنه‌ی "حزبوڵای لبنان و حكوومه‌تی سووریا" كه دوو هێزی سه‌ربه ئێرانن، له‌گه‌ڵ داعش كردوویانه بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری عێراق، كه به‌شێك له چاودێرانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئامانجی پشت ئه‌و رێككه‌وتنه گێچه‌ڵی نوێ بێت به هه‌رێمی كوردستان.
له رۆژانی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له دوو راگه‌یه‌نراوی فه‌رمیدا نیگه‌رانی خۆیان له‌و رێككه‌وتنه "ئاشكرایه"ی تیرۆرستانی داعش و حكوومه‌تی سووریا و حزبوڵا راگه‌یاند و داوایان كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و رووداوه بێده‌نگ نه‌بن.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه مه‌یدانییه‌ی "وشه" كردوویه‌تی، دانیشتوانی باڵه‌كایه‌تی زۆر نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كرا، هه‌م له رووی عه‌شایه‌ری و هه‌م له رووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه و ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه له جێگیربوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه.
یه‌كێك له پیاوه ناوداره‌كانی چۆمان كه له‌سه‌ر داوای خۆی ناوی بڵاو ناكرێته‌وه به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی رووی دا له سنووری گونده‌ژۆر، هه‌رگیز له ره‌وشتی خه‌ڵكی باڵهكاتیدا نییه و جیا له مه‌رامه سیاسییه‌كانی پشت رووداوه‌كه، ئامانجێكی تریان ناشیرینكردنی ناوبانگی جوانی باڵه‌كایه‌تی بوو، چونكه هه‌م ئێمه و هه‌م كه‌سوكاری كوژراوه‌كان ته‌نیا داوای ئه‌وه‌مان كرد بكوژه‌كان دادگایی بكرێن، به‌ڵام حزب رووداوه‌كه‌ی قۆسته‌وه و زۆر گه‌وره‌ی كرد".
زیاتر گوتی، "ئێمه و رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی برامان زۆر تێكه‌ڵین و ژن و ژنخوازی له نێوانمان هه‌یه و زۆر هاتوچۆی گه‌رم له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه دانیشتوانی باڵه‌كایه‌تی به‌ته‌واوی دڵته‌نگن له لێكه‌وته‌كانی رووداوه‌كه‌ی گونده‌ژۆر".
وشه/چۆمان