كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی به‌هێزترین و نوێترین ئۆتۆمۆبێلی خۆی له خێزانی بی ئێم ده‌بلیو ئێم 5 خسته‌ڕوو.
ئه‌و ئۆتۆمۆبێله نوێیه‌ی بی ئێم ده‌بلیو هه‌شت پستۆنه و هێزی ڕاكێشانی 600 ئه‌سپی هه‌یه و سیسته‌مێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و توانای بڕینی 100 كیلۆمه‌تری له 3.4 چركه هه‌یه و خێرایییه‌كه‌یشی ده‌توانرێ بگه‌یه‌نرێته 305 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدایه و تایبه‌تمه‌ندكردنی دیاركردنی خێراییشی تا 250 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك هه‌یه.
قه‌باره‌ی تایه‌ی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی بی ئێم 19 بۆسه ده‌بێ، ده‌توانرێ بگۆڕدرێ بۆ قه‌باره‌ی 20یش، ویله‌كه‌ی له كاربۆن دروست كراوه و كێشی 23 كیلۆگرام كه‌م كردووه‌ته‌وه، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له ئه‌وروپا ده‌خرێته بازاڕه‌وه و بۆ به‌هاری 2018 بۆ وڵاتانی تر ده‌نێردرێ و نرخه‌كه‌یشی 117 هه‌زار و 900 یۆرۆ ده‌بێ.
سیسته‌می كارپێكردنی ده‌توانرێ بۆ هه‌شت جۆر بگۆڕدرێ هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندی و سه‌لامه‌تترین هۆكاره‌كه‌ی بۆ دانراوه.
پێشتر بی ئێم ده‌بلیو له ڤێرژنه‌كانی پێشووی ئێم 5 نزیكه‌ی 400 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و داواكاری به ڕه‌نگی جیا جیا به‌رهه‌م هێنا و نرخی هه‌ریه‌كه‌یان به 19 هه‌زار و 500 یۆرۆ به كڕیاره‌كانی فرۆشران.