كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بواری ئه‌لیكترۆنیات و ته‌كنه‌لۆجیا به ڕه‌سمی ڕۆژ و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی نوێی ئایفۆنی ڕاگه‌یاند، كه به ئایفۆن8 ناسراوه و ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی نوێ و ناوازه‌ی له‌خۆگرتووه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ بانگهێشتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه له شوێنێك له ڕۆژی 12 ئه‌م مانگه كۆ ببینه‌وه، بڕیاره بۆ یه‌كه‌مجار له باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه ناوی باره‌گاكه "ستیڤ جۆبز"ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن به ره‌سمی ده‌خاته ڕوو.
میدیاكان ئاشكرایان كرد، له ڕۆژی 12 ئه‌م مانگه سه‌عات 10ی به‌یانی به ره‌سمی ئایفۆن 7 پله‌س و ئایفۆن 7 پله‌س ئێس و ئایفۆن8 كه پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای تێدا به‌كارهێنراوه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، ده‌خاته‌ڕوو.
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئایفۆن هه‌شت تایبه‌تمه‌ندی شه‌حن كردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی وایه‌رلێس و لاسلكی هه‌یه و دوگمه‌ی هۆمی هاتووه‌ته سه‌ر شاشه و تایبه‌تمه‌ندی خوێندنه‌وه‌ی ڕووخسار وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌هێزكردنی سه‌كویرێتی ئایفۆن8 دانراوه كه له ڕێی كامێرا پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه ڕووخسار ده‌خوێنێته‌وه.