كچێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی "شه‌بنام بارانی"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرامی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و خاتوونه به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداریی هیچ پێشبڕكێیه‌ك بكات، ناسناوی شاجوانی ئینستاگرامی وه‌رگرت له لایه‌ن هه‌وادارانی، ڕۆژانه ئه‌ویش جوانترین و ورووژێنه‌رترین وێنه‌كانی خۆی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی بۆ هه‌وادارانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
كاتێك وێنه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ته‌واوی لاپه‌ڕه هونه‌رییه‌كان وێنه‌كانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م كچه هیچ كاتێك به‌شداریی پێشبڕكێیه‌ك یا گۆرانییه‌كی نه‌كردووه، ئه‌و ته‌نیا به له‌شولاره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی، له هونه‌مه‌نده‌كانی كورد زیاتر، ئێسته گه‌نجان ده‌یناسن.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،كچان و كوڕانی كورد به شێوه‌یه‌كی جیاواز وێنه‌كانی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ناوبانگ به‌هۆی جوانییه‌كانیانه‌وه په‌یدا ده‌كه‌ن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، هه‌ندێكیشیان ئێسته ئه‌وه‌نده ناوبانگیان په‌یدا كردووه، له كۆمپانیا بازرگانییه‌كان كاری ڕێكلام ده‌كه‌ن.
شه‌بنام بارانی، له ساڵی 1994 له شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، ئێسته له وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ده‌ژی، چه‌ندان جار داوای كاری میدیایی و ڕێكلام و فیلمی لێ كراوه و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و 165 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه.