دواى ئه‌وه‌ى خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاژ، "جیهان هاشم"، له پڕۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆدا له كه‌ناڵى ئاسمانى "نێت"چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی بۆیه‌كه‌م جار ئاشكرا كرد و گاڵته‌ى به "هاوسه‌ر" خۆشه‌ویستى پێشووترى كرد، ڕایگه‌یاندبوو: "به هیچ شێوه‌یه‌ك "هاوسه‌ر"م خۆش نه‌ویستووه و سیناریۆ بووه و ته‌نیا ویستوومه لووتی بشكێنم و بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنم كه كوڕه كوردێك مه‌جبووری منه، چونكه به منی ئه‌وت كچه عه‌ره‌ب".
دوابەدوای ئەوە خۆشەویستە کۆنەکەی " هاوسه‌ر" چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە كه وێنه‌كان نه‌شیاون و وێنه‌ى كاتى پێوه‌ندى خۆشه‌ویستیانه، وێنه‌كانى جیهان هاشم له‌ناو خه‌ودا گیراون و هاوسه‌ر به‌دزیه‌وه گرتوویه‌تى، ئه‌م كاره‌ى "هاوسه‌ر"، به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى دڵخۆش نه‌كرد و بگره تووڕه بوون به‌ڕاستیان نه‌زانى وێنه‌ى كه‌سێك بگرى به‌دزییه‌وه كه كامێرات بۆ ده‌كاته‌وه، له به‌شێكى وێنه‌كان دیاره "هاوسه‌ر"یش به ڕووتى ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام وێنه‌كانى خۆى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
لای هه‌مووانیش ڕوونه ماوه‌یه‌ك "جیهان" خۆشه‌ویستی "هاوسه‌ر" بوو و توانی به زیره‌كی ته‌واوی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕه‌شی بكاته‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك وازی له "هاوسه‌ر" هێنا و سووكایه‌تى پێ كرد، ئه‌و كوڕه‌ش كاتێك زانى سووكایه‌تى پێ كردووه و جیهان هاشم هه‌ڵى خه‌ڵه تاندوو، دووباره توانج و قسه‌ى پێ گوته‌وه، به‌ڵام هه‌وادارانى هاوسه‌ر به هاوسه‌ریان گوت:"تۆ كه‌سێكى ڕاستگۆ نیت".
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌ته‌وه.