زۆر جار كێشه‌ى ئه‌وه‌مان تووش ده‌بێ كه مۆبایله‌كه‌ى ده‌ستمان یا ئه‌و ئایپادهى به‌كارى ده‌هێنین زووتر شه‌حنیان دێته خواره‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش كێشه‌كان له بارگه‌ى مۆبایله‌كه‌دا نییه، به‌ڵكوو هه‌ندێك هه‌نگاوى ساده هه‌یه پێویسته ئه‌نجامى بده‌یت و ڕزگارت ده‌بێت له زوو به فیڕۆ چوونى شه‌حنى مۆبایله‌كه‌ت.
به‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه ده‌توانى پاترییه‌كه‌ت بۆ ماوەیەکی درێژ تر بمێنێته‌وه:-
یه‌كه‌م/ مۆبایلەکانتان قەت لەکاتی شه‌حن كردنه‌وه به‌كار مه‌هێنن، چونکە دەبێتە هۆی گەرم بوونی مۆبایلەکەت و هەروەها تێکدانی پاتری.
دووه‌م/ لە ماوەی یەک هەفتەدا 14 بۆ 22 سه‌عات مۆبایلەکانتان بکوژێننەوە بۆ حەسانەوەی پاترییه‌كه‌ی.
سێیه‌م/ هەر ئەپێکی زیادە گەر لە ناو مۆبایلەکانتان هەیە کاریان پێ ناکەی لەسەر شاشەكانتان لایبده‌ن و بیسڕنه‌وه.
چواره‌م/ گەر کارت بەهەر ئەپێ یان شتێکی تر نەما بیکوژێنەوە وەکو وای‌فای و بلوتوس وە هەر ئەپێک وەکو فەیسبووک و ماسنچەر و ئینستاگرام.
پێنجه‌م/ زیاد کردنی ڕووناکی شاشە سەره‌ڕای ئەوەی شەحن زۆر دەبا زۆر زۆریش خراپە كۆمپانیا زیاد کردنی ڕووناکی شاشەی بۆ ئەوە داناوە لە کاتی ڕۆژدا شاشەی مۆبایلەکانمان بەهۆی ڕووناکی تیشکی خۆر تاریک دەبێ، تەنیا بۆ ئەو کاتانە دانراوە، بەڵام لە کاتی شەودا وا باشە مۆبایلەکەت ڕووناکی زۆر زۆر کەم بکەیت.
شه‌شه‌م/ کاتێك مۆبایلەکەت بوو بە سەد لە سەد ئەوە بیهێنە خوارەوە مەهێڵە پاتری مۆبایلەکەت لەوە زیاتر وزەی بۆ بچێ دەری بێنە مەهێڵە مۆبایلەکەت لە کەم شاحنی بکوژێتەوە، خۆت بیکوژێنەوە وا باشە پێش ئەوەی بگات بە 15% لە شەحنی دابنێیت.
حه‌وته‌م/ هیچ وێنەیەکی جوڵاو لەسەر شاشەی مۆبایل دامەنێ، وێنەیەکی ڕەش دابنێی زۆر باشە.