ریفراندۆم سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی شۆڕشهكانمانه
عه‌بدلوڕه‌حمان شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د ناسراو به شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌قای ته‌وێڵه، راى ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هێزه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حزبى ببن و پشتگیرى له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى بكه‌ن.
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندى له دیدارێكى "وشه"دا راى گه‌یاند، "ریفراندۆم هه‌لێكى زێڕینه و نابێت بكه‌ین به قوربانى هه‌ندێ شتى كاتى و مه‌رامى حزبی، بۆیه پێویسته هه‌موو حزبه‌كان به په‌رۆشییه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى گه‌لى كورد بكه‌ن".
زیاتر ده‌ڵێ، "پشتگیری له ڕیفراندۆم ئه‌ركی ئاینی و نیشتمانییه، پێویسته هه‌موو تاكێكی كورد فیداكارانه پشتگیری ڕیفراندۆم بكه‌ین، ئازایانه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ته‌گه‌ره و كێشانه ببینه‌وه كه دوژمن ڕووبه‌ڕووی ڕیفراندۆمی ده‌كاته‌وه، به‌ده‌نگدان به به‌ڵێ كۆتا به‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دێت".
نه‌قشبه‌ندی له‌باره‌ى ئه‌و گرووپ و كه‌سانه‌ى بانگه‌شه‌ى "نه‌خێر" بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ن، ده‌ڵێ، "ئه‌وانه ناحه‌ز و دوژمنى نه‌ته‌وه‌ی كوردن و خه‌ڵكێكى چه‌په‌ڵن، ده‌ستى ده‌ره‌كییان له پشته و نایانه‌وێ گه‌لى كورد هه‌ناسه‌ى ئازادى هه‌ڵمژێت و خاوه‌نی خۆی بێت، هه‌ر كوردێك دژی ڕیفراندۆم بێت، مێژوو نه‌فره‌تی لێ ده‌كات".
سه‌رپه‌رشتیارى خانه‌قاى ته‌وێڵه وا باس له ریفراندۆم ده‌كات، "سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی شۆڕشهكانمانه، قۆناغی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ست پێ ده‌كات، ئایندهی گه‌له‌كه‌مان وابه‌سته‌ی ریفراندۆمه و كاتى خۆیه‌تى ئێمه‌یش وه‌ك گه‌لى كورد له‌مه‌ودوا سه‌ربه‌خۆیی خۆمان هه‌بێت نه‌ك ژێرده‌سته‌ی بێگانه بین".
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان داوا له ته‌واوی شێخ و موریدانى ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مامۆستایانی ئاینی ده‌كات هاووڵاتییان هۆشیار بكه‌نه‌وه كه ئه‌ركی ده‌نگدان به به‌ڵێ له ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئاینییه، "ئێمه ئێسته لای خۆمانه‌وه هه‌موو نوێژخوێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی مه‌رقه‌دی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه ده‌كه‌ن، له هه‌موو ناوچه‌كانه‌وه له ڕێی وانه و كۆڕه‌كانمان داوایان لێ ده‌كه‌ین به‌ده‌م ڕیفراندۆمه‌وه بچن و پشتگیرى بكه‌ن".
نه‌قشبه‌ندی كه خۆی له سه‌رده‌مى شۆڕشی شاخدا پێشمه‌رگه بووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه "ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌میشه له پرۆسه چاره‌نووسسازه‌كانی كوردستاندا پشتگیریی گه‌له‌كه‌ی كردووه و له‌م پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌ش پشتگیری سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌كه‌ین".
"پێویسته گه‌لى كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی دوژمن له ڕێیه‌وه بتوانن زه‌فه‌رمان پێ ببه‌ن له شكست پێهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌بێت پشوودرێژ و خۆڕاگر بین وه‌ك له ڕابردوو زۆر قاره‌مانانه خۆڕاگر بووین دژى سته‌مى وڵاتان و داگیركه‌ران، من ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ناگۆڕمه‌وه به كۆشك و ته‌لار، چونكه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی شایه‌نی هه‌موو قوربانیدانێكه تا ئێمه‌ش وڵاتی خۆمان هه‌بێت و قورساییمان له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌بێت" نه‌قشبه‌ندی وای گوت.
روونیشی كرده‌وه كه، "ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موو دنیا بڵێین ئێمه كوردین نه‌ك عه‌ره‌ب و فارس و تورك، كوردستانین، عێراقی نین، من وه‌ك خۆم ئاماده‌م به نان و ئاو و چه‌كی خۆمه‌وه ببم به پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی كۆماری كوردستان".
ئه‌و شێخه‌ى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندی پێی وایه، "ئه‌نجامى ڕیفراندۆم به به‌ڵێ زۆر زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت و پشتیوان به خوا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت، به‌و پێیه‌ى له‌ناو خه‌ڵكداین ڕۆژانه و ڕاوێژ و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه ده‌زانین ئه‌نجامه‌كه سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێت".
وشه/ هه‌ورامان- شه‌فیق بانیشاری