دوای ئه‌و دیبه‌یته‌ی ئه‌نجیلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامی دا، پێگه‌ی خۆی زیاتر پته‌و كرد و پێشبینی ده‌كرێ پۆسته‌كه‌ی خۆی وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
له دیبه‌یته‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌می ڕابردوو كه هه‌موو كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گواستیانه‌وه، مارتن شۆلتز ڕكابه‌ری ئه‌نجێلا مێركل بۆ وه‌رگرتنی گه‌ڕی داهاتووی پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، نه‌یتوانی هیچ هێرشێكی وا بكاته سه‌ر مێركڵ تا بێ وه‌ڵامی بكات، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی به‌هێزی بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م خانمه ڕاوێژكاره نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد به پێی چاودێرانی ئه‌و وڵاته، كێرڤی ئه‌نجێلا به‌رز ببێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "سودویچه تساویتونگ" له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مێركل به‌و دیبه‌یته كه به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌ی برد، شیاویی خۆی سه‌لماند له به‌رامبه‌ردا شۆلتز نه‌یتوانی هیچ یه‌كێ له هێرشه‌كانی به‌رپه‌رچ بداته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و ڕاپرسییه‌ی به‌هێز كرد كه بۆ ده‌رچوونی ئه‌و دوو پاڵێوراوه ئه‌نجام دراوه و پێشبنییه‌كان ئه‌گه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندیی مێركل بوو، زیاتر به‌رزی كرده‌وه.
ئه‌نجێلا مێركل له‌وه‌ته‌ی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه بۆ خۆی كردووه، له هه‌موو ڕاپرسییه‌كاندا له "مارتن شۆلتز"ی بردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی دووه‌م واده‌ی داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌كه وه‌ربگرێ، دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رپا ده‌كات و ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ند كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی زیاد ده‌كات، ئه‌مانه‌ش ئه‌و خاڵه دڵخۆشكه‌رییانه‌ن كه گه‌لی ئه‌ڵمانی پێیان خۆشه.
پێش ئه‌وه‌ی دیبه‌یته‌كه بكرێ، پێشبینی ده‌كرا شۆلتز سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، چونكه لێهاتوویه‌كی ناسراوه له قسه‌زانیدا و هه‌میشه له چاوپێكه‌وتن و دیبه‌یته‌كاندا، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خستووه‌ته هیلاكییه‌وه، به‌ڵام دیاره مێركل كه به ته‌واوی بڕوای به خۆی بووه، لۆجیكی قسه‌كانی زۆرتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی ئه‌ڵمانیا دروست كردووه، ئه‌مه‌ش به ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كانی دواتر ده‌ركه‌وتن و چاوڕێ ده‌كرێ كاردانه‌وه‌ی زۆرتریش دروست بكات.
ئه‌م دوو ڕكابه‌ره، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ببنه ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا. پۆستی ڕاوێژكار، باڵاترین پۆسته له‌و وڵاته، له سه‌روو پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌یه و مافی ڤیتۆی هه‌یه و ده‌توانێ جڵه‌وی وڵات به ته‌واوی بگرێته ده‌ست. ئه‌نجێلا مێركل كه له ساڵی 2005 تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌یه، ئه‌ڵمانیای له ڕووی ئابووری و پێگه‌ی سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و زۆر بواری تر، گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی به‌رز.
له ئێسته‌وه به‌پێی شیكاریی ڕۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كان، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ پارتی سۆسیال دیموكرات به‌رامبه‌ر به‌هێزیی مێركل شكست بهێنن به تایبه‌تی كۆی خاڵه‌كانی پارێزكاران هه‌ر له دوای دیبه‌یته‌كه 15 خاڵی تری چووه سه‌ر كه گرنگیی زۆریان هه‌یه و ته‌نیا سێ هه‌فته‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ماوه.
ئه‌نجێلا مێركل پشت به كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كه‌ی ده‌به‌ستێ، له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی پێشتر كردوونی كه له هه‌موویان گرنگتر ڕێژه‌ی بێكاریی له وڵات‌دا بۆ 5.6% كه‌م كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خاڵه‌ش كه پارتی ڕكابه‌ر به به‌كاری ده‌هێنن كه ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵانی 2015 و 2016، یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، ئه‌نجێلا ده‌توانێ به خاڵی ئه‌رێنیی نیشانی هاووڵاتییانی بدات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشتر بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر، سوودی ئابووریی زۆری لێ بینیوه.
له هه‌ڵمه‌تی پێشوویدا كه ساڵی 2013 ئه‌نجام درا و پێی بۆ خولی سێیه‌م بووه‌وه به ڕاوێژكار، دروشمێكی كاریگه‌ری هه‌بوو كه بریتییه له "ئه‌ڵمانیا وڵاتێكه ژیان تێیدا خۆشه"، هه‌روه‌ها دروشمێكی تریان هه‌بوو كه بریتییه له "داهاتووی ئه‌ڵمانیا له ده‌ستێكی ئه‌میندایه" ئه‌مانه‌ش دوو دروشمی كاریگه‌ر بوون بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان.
پارتی محافزكار (پارته‌كه‌ی مێركل) و پارتی یه‌كێتیی مه‌سیحیی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵی، بڕیاریان داوه كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا به شێوه‌یه‌ك فه‌رامۆش بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "سودویچه تساویتونگ" له شیكارییه‌كه‌یدا ڕسته‌یه‌كی جێی بایه‌خی بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان نووسیوه: "شۆلتز پیاوێكی باشه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ڕاوێژكار، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی باشی، ئه‌و پۆسته وه‌رناگری"
.
لای خۆشییه‌وه ڕۆژنامه‌ی "مێركور" كه له شاری میونشن ده‌رده‌چێ، نووسیویه‌تی: ئایا له‌م یارییه (مه‌به‌ستی دیبه‌یته‌كه‌یه) كه به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ڕای گشتیدا ده‌هێنێ، چونكه گۆمانێكی زۆر له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
ئێسته شۆلتز له به‌رامبه‌ر مێركل له هه‌ڵوێستێكی قورسدایه و هیچ دیفاكتۆیه‌كی له به‌رده‌مدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێش بكه‌وێ، تاكه ئومێدی ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ڕادیكاڵییه چه‌په‌كاندا بكات كه بۆ حزبه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌سته‌مه، كاتێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره پرسیاری لێ كرا، هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه.
ئه‌نجێلا مێركل له‌دایكبووی له شاری ھامبۆرگ له باكوری ئه‌ڵمانیایه ساڵی 1954 له دایك بووه. یه‌كێكه ئه‌ندامی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیایه (محافزاكاران)، له 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 2005 بوو به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و بۆ ماوه‌ی سێ خول له‌سه‌ر یه‌ك له‌و پۆسته ماوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ خولی چواره‌میش هه‌ر خۆی له‌و پۆسته بێت، دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی جارێكی تر پێشنیازی ئه‌ویان كرده‌وه. ناوبراو له شاری به‌رلین ژیاوه و له ناوه‌ندی فیزیا و كیمیای شاره‌كه خوێندوویه‌تی، پله یا بڕوانامه‌ی دكتۆراشی وه‌رگرتووه، تا دوا پله‌كانی خوێندن ده‌ستی نه‌داوه‌ته سیاسه‌ت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌و كاته‌ی دیواری به‌رلین ڕووخا، له ماڵه‌وه به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ده‌مبینی و بایه‌خێكی ئه‌وتۆم پێ نه‌ده‌دا.