بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ی سعوودی، دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دابوو په‌خش بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگه‌شه‌یه‌كی بێ وێنه‌ی كردووه.
ئه‌گه‌ر له دوێنێوه ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ت كردبێ، ده‌بینی له هه‌موو ناوبڕهكاندا، به بایه‌خێكی زۆره‌وه دیمانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه خستووه‌ته ڕوو و پڕۆمۆكهی نیشان ده‌دات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌عات حه‌وتی ئێواره په‌خش بكرێ. كاتێكیش ده‌چیته ناو ماڵپهڕهكهیانهوه، له ژێر به‌نه‌ری سه‌ره‌كیی سایته‌كه بانگه‌شه بۆ ئه‌و دیمانه‌یه ده‌كات و جگه له‌وه، هه‌ر هه‌واڵێك كلیك بكه‌ی، له ته‌نیشتی چه‌پیش ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به دیزاینێكی تر داوه.
توركی ئه‌لده‌خیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ی سعوودی و كه‌سایه‌تیی ناسراوی ئه‌و وڵاته، چاوێككهوتنهكهی ئه‌نجام داوه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر داوا له خه‌ڵك ده‌كات ئه‌و دیمانه‌یه ببینن و به ده‌یان كۆمێنتی بۆ هاتووه.
ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له لایه‌ن سعوودییهكانهوه هاتووه، پیرۆزباییه له پڕۆژه‌ی بارزانی كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كۆمێنتی عه‌ره‌به عێراقییه‌كانیش به پێچه‌وانه‌وه پڕ كراوه له جنێو و هه‌ڕه‌شه كه نایه‌ڵن پڕۆژه‌ی سوننه سه‌ر بگرێ كه به ڕابه‌رایه‌تیی سعوودیه ده‌یانه‌وێ پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه میدیاكانی سعوودیه به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی میدیاكانیاندا، ناوی كوردستانیان به ته‌نیا نووسیوه و بۆ هه‌میشه ناوی عێراقیان لێ كردووه‌ته‌وه كه زیاتر عێراقییه‌كانی تووڕه كردووه.
دوێنێ سێشه‌میش ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی ئه‌و وڵاته، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئاهه‌نگی خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم كردووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان له یه‌كه‌م سه‌عاتی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌كه به ئاهه‌نگێك له به‌رده‌م قه‌ڵای مێژوویی هه‌ولێر ده‌ستیان پێ كرد و نوێنه‌رانی خه‌ڵك و حزب و لایه‌نه‌كان و هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان له‌و پرۆسه‌یه به‌شدارن.
مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه پێشینه‌یه‌كی درێژی هه‌یه، لووتكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش وای لێ هات هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراق ته‌ماشا بكه‌ن و ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ سعوودیه، بۆ سه‌رده‌می شا عه‌بدوڵا، پاشای پێشووی سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بارزانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێ، "ئامانجی من به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیییه بۆ گه‌له‌كه‌م، كاتێكیش ئه‌وه‌م به‌دی هێنا، كاری من كۆتای دێت"
حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.