كۆمپانیای ئه‌پڵ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو (12ی سێپتێمبه‌ر) به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی بێزاریی هه‌وادارانی ده‌بێ، نرخه‌كه‌یه‌تی، چونكه ئه‌م جاره له هه‌موو جاره‌كانی تر گرانتر ده‌بێ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ سامسۆنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاشه‌ی ئایفۆن 8 له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری دروست ده‌كرێ و ئه‌ویش به نرخێكی گران پێی داوه، ئه‌وا نرخی هه‌ر ئامێرێك له هه‌زار و 100 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات و به‌پێی به‌رزیی گێگا بایته‌كه‌ی زیاد ده‌كات و نرخی قه‌باره گه‌وره‌كه‌شی زۆر له‌وه زیاتر ده‌بێ.
شاشه‌ی ئایفۆن 8 كه سامسۆنگ ئاماده‌ی كردووه، OLED ده‌بێ و نرخی دوو هێنده‌ی شاشه‌ی ئایفۆنی پێشتره كه به سیسته‌می LCD بووه، بۆ هه‌ر شاشه‌یه‌كیش له نێوان 120 بۆ 130 دۆلار خه‌رجییه‌كه‌ی بووه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نیا 45 بۆ 55 دۆلار بوو.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌دا كه له "Apple Park" باره‌گای نوێی له شاری كۆبه‌رتینۆ له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا ده‌یبه‌ستێ، له‌به‌ر چاوی پسپۆڕان و میدیاكارانی دنیا و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ده‌یگوازێته‌وه و تێیدا به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ده‌خاته ڕوو.
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆندا، ڤێرژنێكی زۆر تایبه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بۆچوون پێیان وایه، ڕه‌نگه ناوی ئایفۆن 8 نه‌بێت و ناوێكی نوێی لێ بنرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایفۆن7ێكی نوێكراوه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
جگه له مۆبایله‌كه، بڕیاره كاتژمێرێكی نوێش ئاشكرا بكه‌ن كه به كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئایفۆنه‌كه‌دا ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڤێرژنی نوێی Apple TV هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ن و دووه‌م ڤێرژنی HomePodیش ده‌خاته ڕوو كه ساڵی پار بۆ یه‌كه‌م جار به‌رهه‌می هێنا كه بریتییه له سپیكه‌رێكی پڕ تایبه‌تمه‌ندی بۆ ماڵان.
هه‌روه‌ها ئه‌پڵ بڕیاری داوه، شاشه‌یه‌كی تیڤیی تایبه‌ت به كوالیتی 4K هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆژی دابه‌زاندنی ئایفۆنه نوێیه‌كه، بخاته به‌ر دیدی هه‌وادارانییه‌وه.
پێشتر چه‌ندان پێشبینی و زانیاریی دزه‌پێكراو بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوایه‌مین زانیاریش ئه‌وه‌یه ئایفۆن 8 شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ وایه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام به جیا ده‌یفرۆشێ، وه‌ك چۆن له ئایفۆنی پێشتردا هێدفۆنه‌كانی به‌و شێوه‌یه خسته بازاڕه‌وه.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن سێ جۆر ده‌بێ، یه‌كه‌میان ئایفۆن 8 ده‌بێ له‌گه‌ڵ دوو قه‌باره‌ی تر كه یه‌كێكیان هێشتا نهێنییه‌كه‌ی لای كۆمپانیا پارێزراوه.
تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه، له‌م ئایفۆنه نوێیه‌دا بایه‌خی زۆری پێ دراوه و كامێرای پێشه‌وه دوو چاوی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی به سیسته‌می كوالیتیی 4K ده‌بێ و خێرایی ئایسۆكه‌شی له چركه‌یه‌كدا 60 وێنه ده‌گرێ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ كامێرای پێشه‌وه‌شه و له‌مه‌ودوا ده‌توانی به به‌رزترین كوالیتی سێڵفی بگری.
توانای ڤیدیۆی ئایفۆن 7 له چركه‌یه‌كدا 30 وێنه‌یه، واته ئایفۆنه تازه‌كه توانای ڤیدیۆكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه و سیسته‌می كوالیتییه‌كه‌شی چوار ئه‌وه‌نده‌یه، چونكه تازه‌كه 4K ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێسته 1080 بووه.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه، ئایفۆن دوگمه هه‌ره باوه‌كه‌ی كه دوگمه خڕه‌كه‌ی HOMEـه، تاكه دوگمه بووه له پێشی مۆبایله‌كه، ئه‌ویش ناهێڵێ و هه‌مووی ده‌بێ به شاشه، واته دوگمه‌كه ده‌بێت به به‌شێك له شاشه‌كه.
درێژیی ئایفۆن 8 ده‌بێته 143.5 ملیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 71 ملیمه‌تر ده‌بێ، ئه‌ستوورییه‌كه‌شی ده‌گاته 7.5 ملیمه‌تر، واته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئایفۆن 7 گه‌وره‌تر ده‌بێ.