ئێسته كه‌چه‌ڵی یان نه‌مانی مووی سه‌ر بووه‌ته باسێكی به‌ربڵاوی ناو گه‌نج و پیاون، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ئه‌م باسه‌ش كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ری لبنانی و توركی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ چاندنه‌وه‌ی قژ، هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه به‌باش نازان و ده‌ڵێن بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌ك یه‌ك نییه و مه‌رج نییه مووكانی سه‌ر به یه‌كسانی بێته‌وه.
ئه‌م پارچه گرته‌یه‌ی خواره‌وه پێشانی ده‌دات ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌ئه‌زموون هه‌بێت ده‌توانێ جگه له چاندنه‌وه، مووی مردووت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ دابنێت و له كه‌چڵی ڕزگارت بكات.
موو له سه‌ری مرۆڤ له ڕووبه‌ری پێستی سه‌ر له ده‌ورووبه‌ری ٥٠٠ سه‌نتیمه‌تر دووجادا هه‌یه، كه ده‌بێته نزیكه‌ی ٢٠٠ تاڵه موو له‌هه‌ر سه‌نتیمه‌ترێكدا، هه‌ر گڕافتێك له چه‌ندین تاڵه قژ پێك هاتووه، كه ڕیشه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه، نه‌مانی موو له‌سه‌ریش به جۆره نه‌خۆشییه‌كی پێست داده‌نرێت.