هه‌ر له منداڵییه‌وه تا گه‌وره‌ش ده‌بین، داوامان لێ ده‌كرێت به‌یانیان "به‌یانی باش" له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه سه‌ره‌تا ده‌یانبینین له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.
كاتێك خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م شت كه ده‌ته‌وێت گوێت لێی بێت گوتنی "به‌یانی باش"ه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانبینیت، هه‌روه‌ها كه ده‌ڕۆیته شوێنی كاره‌كه‌ت، پاش سڵاوكردن به‌یانی باشیان لێ ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتاره له هه‌ندێك كه‌سدا به‌دی ناكرێت و ده‌بێت خۆیان فێر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
- یه‌كه‌م هیواخواستن: به‌یانی باش یه‌كه‌م هیوا و ئاوات بۆ خواستنه كه هه‌موو دنیا له یه‌ك كاتدا گوێیان لێ ده‌بێت، به بیستنی ئه‌م قسه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كات و ڕۆژه‌كه‌ی باشتر به‌ڕێ ده‌كات.
- سڵاوێكی ئاسانتره: گوتنی ئه‌و قسه‌یه، سڵاوێكی فه‌رمی و جوانه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، هیچ كاتێكی تێ ناچێت و ده‌توانی له دووره‌وه ئه‌و قسه‌یه‌یان پێ بڵێت و ئامانجه‌كه‌ت بپێكیت.
- متمانه‌ی زیاتر: وات لێ ده‌كات متمانه‌ت به خوا هه‌بێت كه ڕۆژه‌كه‌ت بۆ باش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌و كه‌سه‌ش كه هیوای به‌یانییه‌كی باشت بۆ ده‌خوازێت.
- ڕه‌فتارێكی میهره‌بانانه: به‌كارهێنانی ئه‌م قسه‌یه، پێناسه‌یه‌كی جوان و میهره‌بان به كه‌سایه‌تیت ده‌به‌خشێت، له‌ناو خه‌ڵكدا جێت ده‌كاته‌وه.
- خۆشه‌ویستی و سۆز: له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌یانی باشێكدا، خۆشه‌ویستی خۆت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دووپات ده‌كه‌یته‌وه و بیری ده‌خه‌یته‌وه كه چه‌نده گرنگه بۆت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌یانی و رۆژێكی باشی هه‌بێت.
- شكانی شه‌رم: له‌كاتی بینینی كه‌سێكدا شه‌رمی نێوانتان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین به‌یانی باشی لێ بكه‌یت و بكه‌ویته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا، یه‌كتر ناسین و پێوهندیهكانتان پته‌وتر ده‌بێت.