پیاوێكی كه‌نه‌دی بڕیاری گرتنی بۆ ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاشكرا كرا كه خاوه‌نی 25 ژن و 125 منداڵه.
"وینستۆن بلاكمۆر"ی كه‌نه‌دی (60 ساڵ)، له یه‌ك كاتدا خاوه‌نی 25 ژنه و له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا له ناوچه‌یه‌كی دوور له چاوی خه‌ڵك ده‌ژی، خاوه‌نی 125 منداڵی ساغ و ته‌ندروسته لێیان، تاكه دراوسێ و كه‌سیان له‌و ناوچه‌یه، "جه‌یمس ئۆله‌ر"ی 53 ساڵه كه ئه‌میش خاوه‌نی پێنج ژنه، له‌باره‌ی منداڵه‌كانی هیچ زانیارییه‌كی بۆ كه‌س نه‌دركاندووه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌م دوو خێزانه لێی ده‌ژیان به "باونتفۆل" ناسراوه كه دوای جه‌نگ و شه‌ڕ بێ سه‌روشوێن ماوه‌ته‌وه، ئه‌مان كردوویانه به شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان، زۆربه‌ی كاته‌كانیان به خوداپه‌رستی و بنه‌ماكانی ئاین ده‌به‌نه سه‌ر و خۆیان به پیاوانی ئاین داده‌نێن.
له‌به‌ر بوونی ئه‌و یاسایه‌ی له وڵاتی كه‌نه‌دا پێڕه‌و ده‌كرێت، نابێت هیچ پیاوێك له ژنێك زیاتری هه‌بێت له یه‌ك كاتدا، شوێنی نیشته‌جێی ئه‌و دوو پیاوه دۆزرایه‌وه و هه‌ردووكیان هاتنه گرتن، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ سزایان بۆ ده‌رچوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای وڵاتیان شكاندووه.