كۆمپانیای سامپۆنگی كۆری، به‌رهه‌مهێنه‌ری زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجی ڕای گه‌یاند كه ژماره‌ی داواكه‌رانی گالاكسی نۆت 8 زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی تا ئێسته به‌رهه‌میان هێناوه و به‌مه‌ش ده‌توانێ قه‌ره‌بووی شكسته‌كان بكاته‌وه كه به هۆی نۆت 7 تووشیان بوو.
ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ی پێشوه‌خته داوای گالاكسی نۆت 8یان كردووه، 400 هه‌زار كه‌س بوون، واته زۆر زیاتر له‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵك داوای گالاكسی نۆت 7ی كردبوو، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی بزانرێ كه كێشه‌ی تێدایه.
ئه‌گه‌رچی كۆمپانیای سامسۆنگ ڕۆژی 23ی ئابی ڕابردوو به فه‌رمی مۆبایله‌كه‌ی له پێشانگه‌ی نیویۆرك نمایش كرد، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی نه‌كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌كان و بڕیاره له 15ی ئه‌م مانگه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، بۆیه داوایه‌كی زۆری له‌سه‌ره، دوای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌فسووناوییه‌كانی بڵاو كرده‌وه.
زنجیره مۆبایلی نۆت كه به‌هۆی قه‌باره‌كه‌یه‌وه كه له نێوان مۆبایل و تابلێته، پێی ده‌گوترێ فابلێت، بایه‌خێكی زۆری له ناو به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرید هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی نۆت 7 بكه‌وێته بازاڕه‌وه، ئه‌و ڤێرژنه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌یه‌وه زیانی چه‌ند ملیار دۆلاری له كۆمپانیا كۆرییه‌كه دا و بڕیاریان دا ئیتر به‌رهه‌می نه‌هێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی داوای خه‌ڵك، جارێكی تر هێنایانه‌وه بازاڕ.
نۆت 8 به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه ناسراوه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌م ڤێرژنه وه‌ك گالاكسی ئێس 8 به ته‌واوی ڕووی پێشه‌وه‌ی به شاشه ته‌نراوه و چوارچێوه‌ی نییه و وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن، هیچ كێشه‌یه‌كی پاتریشی نابێت.
كۆمپانیاكه واده‌ی ئه‌وه‌ی دابوو به‌هۆی ئه‌م ڤێرژنه‌وه شكۆی نۆت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆیه ویستوویانه به زۆرترین تایبه‌تمه‌ندیی نوێوه بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
مۆبایله‌كه به چوار ڕه‌نگ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، ڕه‌ش، شین، زێڕین و زیوی و هارده‌كه‌ی ده‌گاته 128 گیگا بایت و به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانیش، نرخه‌كه‌ی 900 دۆلار ده‌بێت، واته گرانترین مۆبایلی سامسۆنگ تا ئێسته.