هه‌موو چاوی هه‌وادارانی ته‌كنه‌لۆجیان بۆ سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵه و بڕیاره ڕۆژی سێشه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی بڵاو بكاته‌وه كه گرنگترینیان ئایفۆن 8 ده‌بێت، به‌ڵام له نوێترین زانیاری ئاشكرا ده‌بێت كه شتێكی تر ده‌كه‌وێته به‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه دزهپێكراوانهی ئاشكرا بوون، كۆمپانیای ئه‌پڵ به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئایفۆن، ناوی مۆبایله‌كه ده‌گۆڕێ و له جیاتی ئه‌وه‌ی ناوی ئایفۆن 8 بێت، ده‌بێته ئایفۆن X و ده‌یه‌وێ له ڕێی گۆڕینی ناوه‌كه‌یه‌وه، سه‌رنجی زیاتر ڕابكێشێ.
نرخی ئه‌م ئایفۆنه نوێیه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تێچوونی كه‌ره‌سته‌كانی به تایبه‌تی شاشه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه بۆ دروست كراوه، له هه‌زار و 100 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن سێ جۆر ده‌بێ، یه‌كه‌میان ئایفۆن X ده‌بێ ئه‌وی تر ئایفۆن Xی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئایفۆن 7s.
تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه، له‌م ئایفۆنه نوێیه‌دا بایه‌خی زۆری پێ دراوه و كامێرای پێشه‌وه دوو چاوی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی به سیسته‌می كوالیتیی 4K ده‌بێ و خێرایی ئایسۆكه‌شی له چركه‌یه‌كدا 60 وێنه ده‌گرێ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ كامێرای پێشه‌وه‌شه و له‌مه‌ودوا ده‌توانی به به‌رزترین كوالیتی سێڵفی بگری.
توانای ڤیدیۆی ئایفۆن 7 له چركه‌یه‌كدا 30 وێنه‌یه، واته ئایفۆنه تازه‌كه توانای ڤیدیۆكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه و سیسته‌می كوالیتییه‌كه‌شی چوار ئه‌وه‌نده‌یه، چونكه تازه‌كه 4K ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێسته 1080 بووه.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه ئایفۆن دوگمه هه‌ره باوه‌كه‌ی كه دوگمه خڕه‌كه‌ی HOMEـه، تاكه دوگمه بووه له پێشی مۆبایله‌كه، ئه‌ویش ناهێڵێ و هه‌مووی ده‌بێ به شاشه، واته دوگمه‌كه ده‌بێت به به‌شێك له شاشه‌كه.
درێژیی ئایفۆن X ده‌بێته 143.5 ملیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 71 ملیمه‌تر ده‌بێ، ئه‌ستوورییه‌كه‌شی ده‌گاته 7.5 ملیمه‌تر، واته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئایفۆن 7 گه‌وره‌تر ده‌بێ.