گرووپی گه‌نجانی خۆبه‌خشی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ و زه‌مانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی پۆسته‌ری چالاكییه‌كه، زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌ولێر و له گۆڕه‌پانی پاركی شانه‌ده‌ر ساز ده‌كرێ.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌عات پێنجی ئێواره گه‌نجان و نه‌وه‌كانی كوردستان سازی ده‌كه‌ن و تێیدا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان "ئاوات بۆكانی" به سترانگوتن بۆ پشتیوانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، جۆش و خرۆش ده‌به‌خشێته ئاهه‌نگه‌كه.
گرووپی گه‌نجانی خۆبه‌خشی كوردستان وه‌ك گرووپێكی بێلایه‌ن به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی گه‌نجانی كوردستان گه‌وره‌ترین زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كه‌ن.
جێی باسه خه‌ڵكی كوردستان له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كان بۆ پشتیوانی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر به‌رده‌وام به چالاكی جۆراوجۆر و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و دروشمی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان و ئاماده‌ییان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.