به‌شی یه‌كه‌م
بۆرما، یان میانمار یەكێكە لەو وڵاتانەی رۆژئاوای ئاسیا كە هاوسنوورە لەگەڵ هەریەكە لە چین و هیندستان و بەنگلادیش، بە وڵاتێكی فرە نەتەوە و ئایین دەناسرێت كە زۆرینەی دانیشتووانی بوزیین، پاشان هیندۆس و موسڵمان و كریستانەكان.
ساڵی 1947 سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت، دەسەڵاتێكی سەربازی بەڕێوەی دەبات، ئەگەرچی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
مێژووی رووبەڕوو بوونەوەی بوزییەكان لەگەڵ موسڵمانانی ئەو وڵاتە كە ژمارەی دانیشتووانیان 4%ی بۆرمایە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1050، تا ئێستەش ناوە ناوە هەڵمەتی بەگژداچوونەوە دژی موسڵمانان ئەنجام دەدرێت كە دواترینیان ئەوەی ئێستەیە كە سەتان هەزار موسڵمان ئاوارە بوونە و دەیانی دیكەش كوژراون.
ساڵى 1050 یه‌كه‌م مسوڵمان له مێژووی بۆرما كوژرا
بیات وی ناوى یه‌كه‌م مسوڵمانه كه له كتێبه مێژوویییه‌كاندا ناوى تۆمار كراوه وه‌ك یه‌كه‌م مسوڵمان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى پادشا مون ملك ساتون له ساڵى 1050. له كتێبه مێژووییه‌كاندا وا باس ده‌كرێت كه پادشا ئه‌و مسوڵمانه‌ى كوشتووه، چونكه ده‌ست و بازوویه‌كى به‌هێزى هه‌بووه.
كوشتنى ئینجا یمان خان
ره‌حمان خان یان ئینجا یمان خان یه‌كێكى تر له‌و مسوڵمانانه‌ى به‌گوێره‌ى كتێبه مێژوویییه‌كان له سه‌رده‌مى پادشا ساولو كوژراوه.
خان به‌هۆكاری سیاسی و هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا دژى ده‌سه‌ڵاتى پادشا ده‌كوژرێت.
مسوڵمانان له سه‌رده‌مى باینتوانگ 1550 تا 1589
یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مسوڵمانان له بۆرما به‌هۆكاری ئاینى، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پادشا باینتوانگ (1550 – 1589). كاتێك پادشا ده‌ستى گرت به‌سه‌ر هه‌رێمى باگۆ (1559) دواتریش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ربڕینى مریشك و گیاندارانى دا به‌هۆی توندڕۆیی ئاینى، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا رێگری له مسوڵمانان كرد كه خۆشی به بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربان ده‌رببڕن و گیاندار سه‌رببڕن كه نه‌ریتێكى مسوڵمانانه. پاشان به‌شێك له گوندییه‌كانى ناچار كرد كه گوێ له گوتار و تقووسی بووزیی بگرن كه دواتر ناچاری كردن ئاینى خۆیان بگۆڕن بۆ بووزی
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى ئاراكان 1652 -1687
مسوڵمانان له هه‌رێمى ئاراكان رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى بوونه‌وه به‌هۆكاری ئاینى.
ئه‌وه به یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژى مسوڵمانان داده‌نرێت له بۆرما، به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كه‌ى زیاتر سیاسی بوو له‌وه‌ى ئاینى بێت، ئه‌ویش كاتێك شا شوجاعی كوڕی دووه‌مى ئیمپراتۆریى مه‌غۆل شا جه‌هان، پاش ئه‌وه‌ى له شه‌ڕى له‌سه‌ركردنى تاجی پادشایه‌تى ئیمپراتۆریی به‌رامبه‌ر براكه‌ى دۆڕاندی و له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هێزه‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌رێمى ئاراكان هه‌ڵات.
ساندا تۆداما پادشاى بۆرما (1652 – 1687) ره‌زامه‌ندی نیشان دا كه شا شوجاع و خانه‌واده و هێزه‌كه‌ى له ئه‌راكان بمێننه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك شا شوجاع به‌هۆى ئه‌وه‌ى زێڕ و زیوێكى ئێجگار زۆرى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، نیازى كڕینى كه‌شتییه‌كى ده‌بێت تا گه‌شتى حه‌ج بكات، له‌ولاشه‌وه پادشای بۆرما چاوى بڕیبووه سه‌رمایه‌كه‌ى و نیازی بوو كچی شا شوجاع بخوازێت تا ده‌ستى بگات به‌و سه‌رمایه زۆر و زه‌وه‌نده‌ى زێڕ و زیو, به‌ڵام دواتر بۆ ئه‌و نه‌بوو.
دواجار ئه‌وانه‌ى په‌نایان برد بووه به‌ر ئه‌راكان، پیاوه‌كانیان له سه‌ریان درا و ژنه‌كانیشیان له گرتووخانه به برسیه‌تى گیانیان سپارد.
مسوڵمانان له سه‌رده‌مى ئینجبایا 1752- 1760
له سه‌رده‌مى پادشا ئینجبایا (1752- 1760)، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ربڕینى مه‌ڕ و ماڵاتیان سه‌پاند به‌سه‌ر مسوڵمانان كه به‌تایبه‌ت له جه‌ژنى قوربان وه‌ك نه‌ریتێكى مسوڵمانان ده‌یانكرده قوربانى.
سه‌رده‌مى بوداوبایا 1782 - 1819
له سه‌رده‌مى پادشا بوداوبایا (1782 – 1819) چوار له هه‌ره ناودارترین زانایانى مسوڵمانان له بۆرما له هه‌رێمى مییدو هاتنه گرتن و پاشان له ئاڤاى پایته‌خت كوژران، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ره‌تیان كرده‌وه گۆشتى به‌راز بخۆن.
به‌گوێره‌ى قسه‌ى مسوڵمانانى مییدو و بۆرما، به‌هۆى ئه‌و رووداوه حه‌وت رۆژی ره‌شی به‌ڕێ كرد، ئه‌مه‌ش پادشای ناچار كرد داواى لێبوردن بكات و مه‌رسوومى ده‌ركرد كه ئه‌وانه‌ى كوژراون ئه‌ولیاى ساڵح بوونه.
مسوڵمانان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى
بۆرما وه‌ك به‌شێك له خاكى هیندستان كه به‌نگلادیش و پاكستانیش ده‌گرێته‌وه، ساڵى 1858 ئیمپراتۆریى به‌ریتانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گرت، ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانییه‌كان له هیندستان تا ساڵى 1947ى خایاند.
له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانییه‌كان له بۆرما، كرداری توندڕۆیی زۆر به‌رامبه‌ر به مسوڵمانان و هیندییه‌كان كراون، له كتێبی سپی فه‌رمى به‌ریتانییه‌كان و كتێبی دادگایییه‌كان له بۆرما كه مۆریس كولیس یه‌كێك له دادوه‌ره‌كان له هه‌رێمى رانگۆن، نووسه‌ریه‌تى و خۆی یه‌كێكه له‌وانه‌ى دۆخه‌كه‌ى به چاوى خۆی بینیوه.
له كتێبی فه‌رمى سپی به‌ریتانییه‌كان كه لیژنه‌ى سایمۆن (ده‌سته‌ى مه‌له‌كی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه یاسایییه‌كان له هیندستان ساڵى 1919 و یاسای مۆنتاج – چیلمسفۆرد) ده‌رده‌كه‌وێ كه سۆزێكى بێ لایه‌نانه به‌رامبه‌ر هیندییه‌كان و مسوڵمانان له سه‌رده‌مى به‌ریتانییه‌كان پێڕه‌و كراوه.
رق هه‌ڵگرتن دژی هیندییه‌كانى بۆرما به‌تایبه‌ت دواى جه‌نگی جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌م، له سه‌رده‌مى به‌ریتانییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. ساڵی 1921 له بۆرما نیو ملیۆن مسوڵمان هه‌بوون، نیوه‌ى هیندییه‌كانى بۆرما مسوڵمان بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان جیاوازییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ مسوڵمانه بۆرمییه‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى زۆرینه‌ى بووزی هه‌موو مسوڵمانى به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كردن و ته‌نانه‌ت هیندۆسه‌كانی هیندیشیان خستنه پاڵ و نازناوى (كالا- كه نازناوێكى رق لێبووه‌وه‌یه به‌سه‌ردا بڕین).
به‌شێكى ریشه‌ى مێژوویی ئه‌و ململانێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریى مه‌گۆلییه‌كان كه زۆرێك له هیندۆسه‌كان و بووزییه‌كانیان به زه‌بری شمشێر كردن به مسوڵمان. به‌شێكى تر‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینى ئاستى بژێوی كۆچبه‌ره نوێیه‌كان كه وای كرد هه‌موو كارێكی مه‌ترسیدار و رق هه‌ڵگرتن ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌ستخستنى بژێوی ژیان.
كێبڕكێى پیشه‌یی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێیه‌كه كاتێك ساڵى 1930 دنیا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى دارایی بوو.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هۆكارن كه ململانێی نێوان بووزییه‌كان، مسوڵمانان و هیندییه‌كانى له بۆرما قووڵتر كرد.
سه‌رهه‌ڵدانى كاری توندڕۆیی له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى ساڵى 1930
كێشه‌كه سه‌ره‌تا له میناى یانگون ده‌ستى پێ كرد، كاتێك كۆمپانیاى به‌ریتانى بۆ باركردن و داگرتنى كه‌لوپه‌ل كه سه‌دان كرێكاری هیندی كاری تێدا ده‌كرد، ئه‌و كرێكارانه مانیان له كاركردن گرت.
كۆمپانیاكه به ناچاری په‌ناى برده به‌ر كرێكاری بۆرمی، به‌مه‌ش كرێكاره هیندییه‌كان مان گرتنیان شكاند و راده‌ست بوون، بۆ رۆژى دواتر كرێكاره هیندییه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكاره بۆرمییه‌كانیش هاتبوون بۆ سه‌ر كاره نوێیه‌كه‌یان له كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه، به‌ڵام كۆمپانیاكه رای گه‌یاند كه پێویستى به خزمه‌تى ئه‌وان نه‌ماوه. كاتێك كرێكاره بۆرمییه‌كان ئه‌وه‌یان بینى، له‌گه‌ڵ كرێكاره هیندییه‌كان كێشه له نێوانیاندا سه‌ری هه‌ڵدا كه له‌نێوان كرێكاره هیندییه‌كان مسوڵمانیش هه‌بوون.
له یه‌كه‌م نیو سه‌عات به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕه‌كه نزیكه‌ى 200 كرێكاری هیندی سه‌ربڕان و فڕێ درانه ناو رووبار. چه‌ند رۆژێك دواتر به تایبه‌ت له 26ی مایۆ كه رۆژێكى ره‌ش بوو له مێژووى بۆرما، كاری توندڕۆیی سه‌راپاى وڵاتى گرته‌وه و نازانرێت به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌ش كوژراوه و زیانه گیانى و مادییه‌كانى چین.
كاری توندڕۆیی دژى مسوڵمانان ساڵى 1938
ساڵى 1938 شه‌ڕ دژى مسوڵمانان له بۆرما سه‌ری هه‌ڵدا كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانییه‌كان بوو. بۆرمییه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یاندا دژ به مسوڵمانان زیاتر مه‌به‌ستیان لێدان بوو له حكوومه‌تى به‌ریتانی، به‌ڵام نه‌یانده‌توانى به ئاشكرا ئه‌وه بڵێن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵیان دا له میدیا ناوخۆیییه‌كانیاندا زیاتر ئه‌و لایه‌نه تۆخ بكه‌نه‌وه كه هێرشكردنه سه‌ر مسوڵمانان بوو تا به‌ریتانییه‌كان به مه‌به‌سته‌كه‌یان نه‌زانن و سزایان نه‌ده‌ن.
به‌رده‌وامبوونى هێرشكردنه سه‌ر مسوڵمانان، حكوومه‌تى به‌ریتانى ناچار كرد هه‌موو هێزه‌كانى بخاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشی. به‌مه‌ش بۆرمییه‌كان شۆڕ‌شیان دژ به ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى ده‌ست پێ كرد، له‌مه‌شدا میدیاكان رۆڵى به‌رچاویان هه‌بوو له هاندانى بۆرمییه‌كان دژى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانییه‌كان.
دواتر بۆرمییه‌كان هه‌ڵمه‌تى بۆرما بۆ بۆرمییه‌كانیان راگه‌یاند، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێك خست بۆ ناو بازاڕێكى مسوڵمانان و پۆلیس گردبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رشوبڵاو كرد، به‌هۆیه‌وه سێ ره‌هبانى بووزی بریندار بوون. رۆژنامه بۆرمییه‌كان ئه‌و دیمه‌نه‌یان قۆسته‌وه و وێنه‌ى پۆلیسی هیندییان نیشان دا كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ره‌هبانه‌كان، به‌مه‌ش كارى توندڕۆیی زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند و ماڵ و مزگه‌وتى مسوڵمانان كه‌وتنه به‌ر توندڕۆیی بووزییه‌كان و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 113 مزگه‌وت زیانى به‌ركه‌وت و سه‌دان خانوو سوتێنران و زۆر له مسوڵمانان ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر و به‌شێكیان سه‌ربڕان.
له‌سه‌ر ئه‌مه، ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێك هێنا له 22ى ئه‌یلوول 1938، لیژنه‌كه بڕیاری دا هۆكارى هه‌موو ئه‌و كاره توندڕۆیییانه‌ى له بۆرما ده‌كرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونى دۆخى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووری. به‌ڵام رۆژنامه بۆرمییه‌كان ئه‌وه‌شیان قۆسته‌وه و به ئاشكرا مسوڵمانانیان به رێگر له به‌رده‌م شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی بۆرما ناو برد و به‌هۆكاریان زانى كه شه‌ڕی دژ به ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى ده‌كه‌ن.
ئه‌و دۆخه‌ى بۆرما، له ده‌رئه‌نجامى راپۆرتى لیژنه‌ى سایمون ساڵى 1927یش باس كراوه كه پێویسته رژێمێكى دوولایه‌نى له هیند و بۆرمییه‌كان حوكمى بۆرما بكه‌ن، پێشنیازی كرد كه مسوڵمانان له په‌رله‌مان كۆتایان هه‌بێت. له راپۆرته‌كه‌دا زۆر به توندى دووپات له‌سه‌ر پاراستنى مافی كه‌مایه‌تییه‌كان كراوه‌ته‌وه له ئازادی په‌رستش و دابونه‌ریته‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستگه‌یشتن به داهاتى گشتى و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پشكى هه‌بێت. ته‌نانه‌ت له راپۆرته‌كه‌دا پێشنیازى ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه بۆرما جیا بكرێته‌وه له هیندستان و حكوومه‌تێكى سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تى به‌ریتانى ئه‌و پێشنیازه‌ى ره‌ت كرده‌وه ساڵى 1930.