به‌شى دووه‌م
بۆرما یان میانمار، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى رۆژئاواى ئاسیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و هیندستان و به‌نگلادیش، به وڵاتێكى فره نه‌ته‌وه و ئاین ده‌ناسرێت كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى بووزین، پاشان هیندۆس و مسوڵمان و كریستانه‌كان.
ساڵى 1947 سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا وه‌رگرت، ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
مێژووى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بووزییه‌كان له‌گه‌ڵ مسوڵمانانى ئه‌و وڵاته كه ژماره‌ى دانیشتووانیان 4%ی بۆرمایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1050، تا ئێسته‌ش ناوه ناوه هه‌ڵمه‌تى به‌گژداچوونه‌وه دژى مسوڵمانان ئه‌نجام ده‌درێت كه دواترینیان ئه‌وه‌ى ئێسته‌یه كه سه‌تان هه‌زار مسوڵمان ئاواره بوونه و ده‌یانى تریش كوژراون.
مسوڵمانان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ی‌و ن‌و
دامه‌زراندنى كۆنگره‌ى مسوڵمانانی بۆرما، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى دامه‌زراندنى یه‌كێتى گه‌لی ئازا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فاشییه‌ت (AFPFL) كه جه‌نه‌ڕاڵ ئونگ سان و ی‌و ن‌و پێش ده‌ستپێكردنى جه‌نگی جیهانى دووه‌م دایان مه‌زراند.
رۆژى 25ى ئه‌یلولی 1945 ی‌و ره‌زاق وه‌ك سه‌رۆكى حزبی كۆنگره هاته هه‌ڵبژاردن و بڕیاری دا بچێته پاڵ حزبی یه‌كێتیى گه‌ل، پاشان ساڵى 1946 وه‌ك سه‌رۆكى حزبی یه‌كێتى له ده‌ڤه‌ری ماندلای ده‌ستنیشان كرا و دواتر بوو به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستووری و پێوه‌ندییه‌كى باشی له‌گه‌ڵ بووزییه‌كان هه‌بوو هه‌روه‌ها شاره‌زا بوو له كتێبی پیرۆزی بووزییه‌كان.
ره‌زاق دواتر ده‌بێته وه‌زیرى په‌روه‌رده و پلاندانان له حكوومه‌تى جه‌نه‌ڕاڵ ئونگ سان، به‌ڵام دواتر تیرۆر كرا، ره‌زاق یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى پشتگیری یه‌كپارچه‌یى خاكى بۆرماى ده‌كرد و دژى دابه‌شكاری بوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى دژی گه‌ره‌نتى ده‌ستووری بۆ مسوڵمانه بۆرمییه‌كان وه‌ستایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مسوڵمانهكانى بۆرما بوو كه وای كرد مسوڵمانه‌كانیش رۆڵیان هه‌بێت له شۆڕشی نیشتمانى سه‌ربه‌خۆیی بۆرما له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا.
هه‌ڵوێستى ی‌و ره‌زاق بۆ یه‌كڕیزی بۆرمییه‌كان و سه‌رخستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵا و پاراستنى مافی كه‌مینه‌كانى مسوڵمانانی بۆرما بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ وایكرد سه‌ركرده‌كانى بووزییه‌كان لێى رازی بن له حزبی یه‌كێتى (AFPFL)، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی به‌ریتانیش لێى رازی بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد چه‌ندان مه‌دالیاى رێزلێنانى پێ بدرێت.
دواى ی‌و ره‌زاق، هه‌ریه‌ك له ی‌و را‌شد و ی‌و خین ماونگ لات خۆیان بكه‌نه قوربانى و هه‌مان سیاسه‌تى ی‌و ره‌زاق بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانانی بۆرما له پێناو وڵاته‌كه‌یان و حزبه‌كه‌شیان، به‌ڵام ئه‌مه جێى سه‌رنج نییه كاتێك زۆرینه‌ى مسوڵمانانى بۆرما رێزیان له‌وه نه‌گرت كه سیاسییه ناوداره‌كانیان بۆ ئه‌وانیان كرد كاتێك نوێنه‌رایه‌تى مسوڵمانانیان ده‌كرد.
ی‌و ن‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى بۆرما دواى چه‌ند مانگێك له سه‌ربه‌خۆیی بۆرما داواى له كۆنگره‌ى مسوڵمانان كرد كه ئه‌ندامیه‌تى له حزبی یه‌كێتى (AFPFL) بكشێنه‌وه، له وه‌ڵامدا ی‌و خین ماونگ لات سه‌رۆكى نوێی حزبی كۆنگره‌ى مسوڵمانان بڕیاری دا هه‌موو چالاكییه ئاینییه‌كانیان له‌ناو حزب رابگرن و بچنه ناو حزبى یه‌كێتى.
رووداوه‌كانى دواتر كه مسوڵمانان داوایان كرد وه‌ك پێكهاته‌كانى تر حكوومه‌تى خۆجێییان له هه‌رێمه‌كانى خۆیان هه‌بێت و خۆیان كاروباری خۆیان ئیداره بده‌ن و وه‌زیریان له حكوومه‌ت هه‌بێت، له وه‌ڵامدا له 30ى ئه‌یلوولى 1956 ی‌و ن‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆرما، كۆنگره‌ى مسوڵمانانى له (AFPFL) ده‌ركرد و ساڵێك پێشتریش داوای لێ كردبوون خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
دواى ئه‌و رووداوانه، ی‌و ن‌و مه‌رسوومێكى ده‌ركرد كه بووزیی ئاینى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌رچی رووبه‌ڕووى بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده هیندۆسه‌كان بووه‌وه كه كاریگه‌رییان هه‌بوو به‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌وانه رێگرتن له كوشتنى گیانداران به تایبه‌ت مانگا كه دواتر رێگه درا له جه‌ژنى قوربان بێته سه‌ربڕین و بۆ پێداویستى رۆژانه‌ش به‌كار بهێنرێت.
مسوڵمانان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى نی وین
جه‌نه‌ڕاڵ نی وین ساڵى 1963 ده‌سه‌ڵاتى له بۆرما گرته ده‌ست دواى ململانێیه‌كى توندی نه‌ته‌وه‌یی. مسوڵمانان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى جه‌نه‌ڕاڵ نی وین زۆر زیاتر رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه، یه‌كه‌م كارێك كه جه‌نه‌ڕاڵ نی وین كردی دوورخستنه‌وه‌ى مسوڵمانان بوو له ریزى سوپا. پاشان بووزییه‌كان مسوڵمانیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه مانگا سه‌ر ده‌بڕن، ورده ورده كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانانى بۆرمى خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی بووزییه‌كان دووره‌په‌رێز ده‌گرت له‌به‌ر سووكایه‌تى پێكردن و گێچه‌ڵ پێكردن، له‌ولاشه‌وه حكوومه‌ت بڕیار و یاساكانى زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندى زۆرینه‌ى بووزی ده‌رده‌كرد له‌سه‌ر حیسابی یاسای باری شارستانى مسوڵمانان.
جگه له دۆخى خراپی ناوخۆى بۆرما، مسوڵمانه بۆرمییه‌كان باجی ره‌فتاری وڵاتانى مسوڵمانی ده‌وروبه‌ری خۆیشیان ده‌دا، له‌وانه توندوتیژییه‌كانى ئیسلامییه‌كانی ئیندۆنیسیا دژى بووزییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ توندوتیژییه‌كانى دژ به مسوڵمانانى بۆرما ئه‌نجام ده‌درێت. رووخاندن و شكاندنى په‌یكه‌ری بووزا له بامیان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له ئه‌فغانستان ساڵى 2001، زیاتر دۆخى مسوڵمانهكانى بۆرماى تێك دا و رووبه‌ڕووى شهپۆڵێكى توندی بووزییه‌كان بوونه‌وه، رههبانهكانى بووزییه‌كان داوایان كرد كه مزگه‌وتى هانسا له ویلایه‌تى توانگۆ له‌ناو ببه‌ن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنى په‌یكه‌ری بووزا له بامیان. بووزییه‌كان به‌وه نه‌وه‌ستان هه‌رچى كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ى مسوڵمانان هه‌بوو له‌ناویان برد.
ده‌سه‌ڵاتى له بۆرما سوپا و دامه‌زراوه‌كانى ئاسایش به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، چاودێری توندی هه‌موو چالاكییه‌كى رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت رێكخراوه ئاینییه‌كان. ده‌سه‌ڵات رێ نادات مسوڵمانانی بۆرما ئازادانه بیر‌و بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و چالاكى ئاینى ئه‌نجام بده‌ن، هه‌میشه رێكخراوه ئیسلامییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات كه رێكخراوی تیرۆریستین.
له به‌رامبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى چالاكی ئاینى، مسوڵمانانى بۆرما خۆیان له گرووپی چه‌كدار رێك ده‌خه‌ن كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن له پێناو وه‌ده‌ستهێنانى ئازادی زیاتر.
رووداوه توندڕۆكانى ساڵى 1997ى ماندلای دژی مسوڵمانان
له مانگى مارسی 1997 به‌گژیه‌كدا چوونه‌وه له‌نێوان بووزییه‌كان و مسوڵمانان له ویلایه‌تى ماندلاى سه‌ری هه‌ڵدا. پاشان ده‌ستدرێژى كرایه سه‌ر ماڵ و موڵكى مسوڵمانان له‌كاتى دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى په‌یكه‌ری بووزا.
بووزییه‌كان په‌یكه‌ری مه‌لیك بوداوبایا كه په‌یكه‌رێكى بڕۆنزییه له ئاراكان گواسته‌وه بۆ پهرستگهیهكى بووزییه‌كان له مهامیات مونى له ویلایه‌تى ماندلای ساڵى 1784، له‌كاتى گواستنه‌وه‌یدا په‌یكه‌ره‌كه شكا و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌دوای میتشین بادامیا ده‌گه‌ڕان كه یاقووتێكى ئهفسانیییهیه و بڕوایان وایه لاى كێ بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنى پێ ده‌به‌خشێت.
سه‌عات سێ و نیوى دواى نێوه‌ڕۆی رۆژى 16ى مارسی 1997، نزیكه‌ى هه‌زار تا هه‌زار و 500 رههبانى بووزی گرد بوونه‌وه و دروشمیان دژى مسوڵمانان ده‌گوته‌وه و هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وته‌كانى مسوڵمانان، پاشان ماڵ و موڵكى مسوڵمانان. به‌پێى راپۆرته‌كان له‌و رۆژه‌دا رههبانهكان هه‌موو شتێكیان تێك شكاند تا ده‌گات به سووتاندنى كتێبه ئاینییه‌كانى مسوڵمانانى بۆرما، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه سێ گه‌نجی مسوڵمان ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكى بووزی، له به‌رامبه‌ریشدا مسوڵمانان سێ رههبانیان كوشت و زیاتر له 100ی ترشیان گرت.
كرده‌وه‌ى توندڕۆیی دژى مسوڵمانان له توانگۆ ساڵى 2001
دواى شكاندنى و روخاندنى په‌یكه‌ری بووزا له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ساڵى 2001 له ویلایه‌تى بامیان له ئه‌فغانستان، رههبانهكانی بووزییه‌كان كتێبی (میو بیاوك همار سوی كیاوك تاى- ترس له له‌ده‌ستدانى بنه‌چه)یان له سه‌رتاسه‌ری بۆرما بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌یان دروشمیان دژى مسوڵمانان نووسیبوو.
مسوڵمانانى بۆرما هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد به‌تایبه‌ت هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شكاندن و رووخاندنى په‌یكه‌ری بووزا له بامیان، راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن پێش ئه‌و رووداوه گرژى له نێوان مسوڵمانان و بووزییه‌كان له ویلایه‌تى توانگۆ هه‌بوو، به‌ڵام رووداوه‌كانی مانگی مایۆی 2001، هاوكات داواكاری رههبانهكان به رووخاندنى مزگه‌وتى هانسا، وای كرد له 15ى مایۆ 2001 كاری توندڕۆیی دژى مسوڵمانان ده‌ست پێ بكات.
راپۆرته‌كانى مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 مسوڵمان كوژران و 11 مزگه‌وت هاتنه رووخان و زیاتر له 400 خانوو هاتنه سووتان، هه‌ر له هه‌مان رۆژا 20 مسوڵمان كه له مزگه‌وتى هان سا نوێژییان ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازی ته‌قه‌یان لێ كرا و كوژران، ئه‌وانه‌شى له مزگه‌وته‌كه رزگاریان بوو، هاتنه گرتن و تا مردن لێیان درا.
رۆژى 17ى مایۆی 2001، فه‌ریق ون میینت سكرتێری سێیه‌مى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازی و وه‌زیرى كاروباری ئاینى گه‌یشته توانگو و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى راگه‌یاند، هه‌موو هێڵه‌كانى پێوه‌ندییان پچڕاند. شۆفڵهكانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازی هه‌ردوو مزگه‌وتى هانسا و مزگه‌وتى سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ریان له‌سه‌ر داوای رههبانهكان رووخاند، مزگه‌وته‌كانى تری توانگۆش تا مانگى مایۆى 2002 داخران و مسوڵمانان ناچار كران له ماڵه‌كانى خۆیاندا نوێژ بكه‌ن.
توندوتیژییه‌كانى 2012ى ویلایه‌تى راخین
زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له حوزه‌یرانى 2012 به‌هۆی توندوتیژی تایفی كوژران كه زۆرینه‌یان مسوڵمان بوون، ئه‌گه‌رچى حكوومه‌ت بڕیاری دا لێپرسینه‌وه له رووداوه‌كه بكات و نوێنه‌ری زۆرینه‌ى ئاینه‌كان و كهمایهتییهكان سه‌ركۆنه‌یان كرد و رایان گه‌یاند كه پێكهاته و كهمایهتییهكان له هه‌موو وڵاتانى دنیادا مافی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ زۆرینه هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ژیانێكى ئاسایی ده‌ژین، هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیش پێڕه‌وی بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌كات، بۆیه نابێت زۆرینه مافی كه‌مینه پێشێل بكات و ئازادییان لێ زه‌وت بكات، رایان گه‌یاند جینۆسایدی مسوڵمانان له بۆرما ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ئاشتى جیهانى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤه، بۆیه ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه بوه‌ستێنێت.
دواى ئه‌وه‌ى سوپاى بۆرمی 11 مسوڵمانیان بێ هیچ هۆیه‌ك له‌ناو بازاڕدا كوشت، له سێى یۆنیوى 2012 له هه‌رێمى ئاراكانی زۆرینه مسوڵماننشین ناڕه‌زایه‌تى گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا. له ده‌رئه‌نجامی به‌گژیه‌كدا چوونه‌وه‌ى روهنگیای مسوڵمان و بووزییهكانى راخین، به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كان زیاتر له 50 كه‌س كوژران و هه‌زاران ماڵیش هاتنه سووتاندن.
پێشێلكردنى مافی مرۆڤ دژی مسوڵمانانى روهینگا
به‌گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوی لێبورده‌ى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌منیستى ئینته‌رناشناڵ) مسوڵمانانى روهینگا له‌و كاته‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازی له بۆرما ساڵى 1978 ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، به‌رده‌وام مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت و به‌شێكى زۆریان هه‌ڵاتوون بۆ به‌نگلادیش.
له ساڵى 2005ه‌وه، كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئێسته ده‌ستى كردووه به گه‌یاندنى هاریكاری بۆ ئاواره‌كانی روهینگا كه له كه‌مپه‌كانى به‌نگلادیش نیشته‌جێن. هه‌وڵه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌مپه‌كان بكات‌و نیشتمانى روهینگاییهكان، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانى پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ناو كه‌مپه‌كان بوونه‌ته به‌ربه‌رست و مه‌ترسی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى كۆمسیۆنه‌كه.
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌ڵام زۆرینه‌ى په‌نابه‌رانى رۆهینگا له به‌نگلادیش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه به‌هۆی رژێمى ده‌سه‌ڵاتدار له بۆرما، هاوكات له به‌نگلادیشیش رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌نگلادیش هیچ هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ناكات.
له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 111 هه‌زار په‌نابه‌ری مسوڵمانى بۆرما له به‌نگلادیش هه‌ڵاتوون و به‌ره‌و تایلاند، ئێسته له حه‌وت كه‌مپ به درێژایی سنووری تایلاند و بۆرما نیشته‌جێ كراون.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى مسوڵمانان له بۆرما
ساڵى 2016 حكوومه‌تى بۆرما ئاماری سه‌رژمێری راگه‌یاند. ئه‌گه‌رچى دوو ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى سه‌رژمێری تێپه‌ڕی بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌نگاوێكى جێى رامان بوو له ماوه‌ى 33 ساڵى رابردووی مێژووی بۆرما، كاتێك ئاماره‌كان ده‌ریانخست كه ژماره‌ى مسوڵمانان له بۆرما ملیۆنێك و 147 هه‌زار و 495 كه‌سن له كۆی 51 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانى ته‌واوى بۆرما. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى دانیشتووان ساڵى 1983، ژماره‌ى مسوڵمانان 3.9%یه، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت كه 2.3% كه ده‌كاته ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س له مسوڵمانانى روهینگا، ئه‌ژمار نه‌كراون.