فێستیڤاڵی ڕۆبۆتەكان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

:: AM:10:11:13/09/2017 ‌

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، فێستیڤاڵ رۆبۆتەكان لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت و دەبێتە یەكەمین پڕۆژەی فێستیڤاڵی لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بەگوێرەی ئەو بانگەشەیەی بڵاو كراوەتەوە و تیایدا هاتووە، سەردانمان بكە لە فێستیڤاڵی ڕۆبۆتێك و دیارییەكی تایبەت وەربگرە جیا لە بەشداربووان، دیاری بۆ سەردانیكارانیش دابین كراوە.

لە بەشێكی بانگەشەكە هاتووە، یەكەمین فێستیڤاڵی ڕۆبۆتێك لەسەر ئاستی كوردستان پڕۆژەی ناو‌ازە و سەرسوڕهێنەر ببینن لە تەكنەلۆجی رۆبۆتێك لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی شەموو لە١٦-٩-٢٠١٧ كتێبخانەی گشتی زەیتوون ناو پاركی شەهید سامی عەبدوڕەحمان لە سەعات 10ـی بەیانی تا سەعات چواری ئێوارە.

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ڕۆبۆت لە شاری هەولێر، دەبێتە یەكەمین فێستیڤاڵ و پێشبینی بەشداركردنی ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی ئەندازەی تەكنەلۆجی دەكرێت و ڕۆبۆتەكانیان نمایش پێ‌ بكەن.

لەو سەدەیەدا مرۆڤایەتی گۆڕانكارییەكی گەورەی بە خۆوە بینی بە شێوەیەك كە بوارەكانی ژیان وەك (زانستی و ئاینی و كۆمەڵایەتی و وەبەرهێنان و وەرزش و بازرگانی و ئابووری و.. هتد) پێش كەوت، چەندان كۆمپانیای بەرهەمهێنان كەوتنە ئاراوە تەكنەلۆجیا بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەند بە تایبەتی لە كۆتاكانی سەدەی ٢٠ رۆبۆت و چەندان ئامێری تر پەرەی پێ‌ درا.



وشە - رامیار جەواد