پاڵێوراوانی خەڵاتی قاچی زێڕین

:: AM:10:33:13/09/2017 ‌

ناوی ئەو یاریزانانە بڵاو كرانەوە كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی قاچی زێڕین، ئەو خەڵاتە ساڵانە دەدرێ بە سەركەوتووترین ئەو ئەستێرانەی كە تەمەنیان لەسەرووی 28 ساڵییەوەیە.

خەڵاتەكە لەلایەن كۆمپانیای World Champions Club لە رۆژی 7ی ترشینی دووەمی داهاتوو لە شاری مۆناكۆی فڕەنسی دابەش دەكرێ.

ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی قاچی زێڕین 10 ئەستێرەن و برێتین لە:-

1-    لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە)

2-    كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مەدرید)

3-    ئیكەر كاسیاس (پۆرتۆ)

4-    سێرجیۆ رامۆس (ریال مەدرید)

5-    مانوێل نۆیەر (بایرن میونشن)

6-    ئارین رۆبن (بایرن میونشن)

7-    تیاگۆ سیلڤا (پاریس سان جێرمان)

8-    لویس سوارێز (بەرشەلۆنە)

9-    یایا تۆرێ (مانچستەر سیتی)

10-    ئەندرێ پێرلۆ (نیۆیۆرك سیتی)

خەڵاتی قاچی زێڕین لە ساڵی 2003 وە دابەش دەكرێ و پێشتریش هەریەك لە یاریزانان رۆنالدینیۆ و ئینێستا، درۆگبا و رۆناڵدۆی ئەفسانە خەڵاتەكەیان بەدەستهێنابوو.

پارساڵیش خەڵاتەكە درا بە جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م