به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لاوان و وه‌رزشوانانی شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێ، بۆ پشتوانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ڵێ له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، مه‌راسیۆنێكی ڕاكردنی به كۆمه‌ڵیان ساز كرد و سه‌ركه‌وتووه‌كانیش خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا.
مه‌راسۆنه‌كه له سه‌عات 9:30ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 100 گه‌نج به‌شدارییان تێدا كرد و 10 براوه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری.