پێكهاتەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمشەوی چامپیۆنس لیگ

:: AM:11:10:13/09/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەم لە یەكەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی یانەی ئەپۆیل نیكۆسیای قوبڕسی دەكات.

یارییەكە سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی هەشتەم بەڕێوە دەچێت.

چاوەڕوان دەكرێ یانەی ریال مەدرید لەو یارییەدا بەتەواوی پێكهاتەی ئەستێرەكانی یاریی بكات و قەرەبووی یەكسانبوونی هەردوو یاریی رابردووی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا و لیڤانتی بكاتەوە.

لەو یارییەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مارسێلۆ یاریی دەكەن كە لە یارییەكانی خولی ئیسپانیادا سزای راگرتنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها ڤارانی بەرگریكاریش یاریی دەكاتەوە كە لە دوو یاریی رابردوودا بەهۆی پێكانەوە یاریی نەكردبوو.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی ریال مەدریدیان بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەمشێوەیە خوارەوە خستەڕوو:





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م