به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ئایفۆن، شه‌وی ڕابردوو وه‌ك بڕیار بوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی بڵاو كرده‌وه و یه‌كه‌م ئایفۆن Xی بڵاو كرده‌وه كه به‌رهه‌می نوێی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی مۆبایله‌كه‌ی، به ڕسته‌یه‌ك پێناسه‌ی كرد و گوتی: ئه‌م مۆبایله داهاتووی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان دیاری ده‌كات، چونكه كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری نوێی تێدایه كه پێشتر نه‌بوون. به‌ڵام له ئێسته‌وه ڕه‌خنه‌گرانی پێیان وایه ئه‌و ڕسته‌یه زێده‌ڕۆیی تێدایه و زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشتر له‌لایه‌ن به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ندریده‌وه به‌كار هاتوون. له‌م شیكردنه‌وه‌یه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ.
مۆبایله‌كه دوو ڕه‌نگی هه‌یه، زیوی و ڕه‌ساسی، چوارچێوه‌یه‌كیشی پێوه‌یه كه به ماده‌ی ستانلس ستیل دروست كراوه كه به ته‌واوی به‌هێزییه‌كه‌ی ده‌پارێزێ.
شاشه‌ی Super Retina
شاشه‌ی مۆبایله‌كه "Super Retina"یه به قه‌باره‌ی 5.8 ئینج2 كه یه‌كه‌م شاشه‌ی جۆری OLEDیه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئایفۆن دروست كراوه و به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیاكه، تا ئێسته له‌و جۆره به‌رهه‌م نه‌هاتووه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆرییه‌وه بۆی دروست كراوه.
شاشه‌كه سیسته‌می HDR وه‌رده‌گرێ كه پێك هاتووه له هه‌ردوو جۆری Dolby Vision وHDR10 ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وێنه و ڤیدیۆكانی به شێوه‌یه‌كی جوان پیشان بدات. هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆجیای True Toneی هه‌یه كه كار له‌سه‌ر چاككردنی ڕه‌نگی سپی ده‌كات به شێوه‌یه‌كی دینامیكی و خۆی له‌گه‌ڵ دۆخی شوێنه‌كه ده‌گونجێنێ و كاتێك ته‌ماشای نووسینێك له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌ی، زۆر نزیكه له‌وه‌ی ته‌ماشای كاغه‌زێك بكه‌ی.
سیسته‌می iOS 11 كه دوا ڤێرژنی ئه‌پڵه، ئه‌بده‌یت كراوه‌ته‌وه و خۆی له‌سه‌ر ئه‌م Super Retinaیه گونجاندووه، چونكه ئایفۆنه تازه‌كه دوگمه‌ی سه‌ره‌كی نییه كه تا ئێسته ئایفۆن پێی ناسرابوو، به‌ڵكو هه‌مووی كردووه به شاشه و له شوێنی دوگمه‌كه‌ی جاران، ته‌نیا به په‌نجه‌مۆر ده‌كرێته‌وه و هه‌ر به كه‌مێك جووڵانی په‌نجه بۆ لاكانی كاره‌كانت بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
سیسته‌می پارێزگاری
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله، سیسته‌می پارێزگاریی Face IDیه كه له ڕێی تایبه‌تمه‌ندیی كامێرای TrueDepth له سه‌رووی شاشه‌كه‌وه، ڕووی كه‌سه‌كه ده‌ناسێته‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكات ته‌نانه‌ت له نێوان دوانه‌یه‌كیشدا ده‌یانناسێته‌وه كامیان خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌یه و ته‌نیا به ده‌موچاوی كه‌سه‌كه خۆی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م چاوی كامێرایه ده‌كرێ جگه بۆ كردنه‌وه‌ی مۆبایل، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانیش به تایبه‌تی به‌كاری بهێنی، بۆ نموونه مۆبایله‌كه‌ت به كراوه‌یی داوه‌ته ده‌ست كه‌سێكی تر، ئه‌و ئه‌پانه‌ی كه خستووه‌ته ژێر سیسته‌می Face ID، ناتوانێ بیكاته‌وه.
لێره پێویسته بگوترێ، شه‌وی ڕابردوو جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ تووشی شه‌رمه‌زاری بوو، چونكه كاتێك ویستی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی به سیسته‌می Face ID بكاته‌وه، نه‌كرایه‌وه و په‌نای بۆ مۆبایلێكی تر برد، ئه‌مه‌ش له دوێنێوه بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌كردن به مۆبایله‌كه.
كامێرا
شوێنی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه كه تاكه شوێنه له ئایفۆن X شاشه نه‌بێ، بریتییه له TrueDepthی نوێ، حه‌وت مێگا پێكسڵه و سیسته‌می Face ID له‌سه‌ر ئه‌و كامێرایه كار ده‌كات و وردبینییه‌كی زۆر له وێنه‌كانیدا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگه ئه‌و وێنه‌یه‌ی به سێڵیف ده‌یگری، به ئاسانی كه‌سانی چوارده‌ورت باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، به تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و قووڵایییه‌ی به وێنه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ.
كامێرای پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه 12 مێگا پێكسڵه و بریتییه له دوو كامێرای سه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ فلاشێكی به‌هێز و پڕ تایبه‌تمه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا. كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌پێی هه‌موو ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كردوومانه، پێشی كامێرای هه‌موو مۆبایله‌كانی تری داوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئامێره‌كانی جیرۆسكۆب پشكنینمان بۆ كردووه.
له‌گه‌ڵ كامێرای پێشه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی A11 Bionic CPUی له‌گه‌ڵه كه ده‌توانێ وێنه‌ی ڕووكه‌شه‌كان له‌و دیمه‌نه‌ی لێی ده‌گیرێ له هه‌ر كات و شوێن و دۆخێك‌دا بێت، بیدۆزێته‌وه و فۆكسی بكاته سه‌ر و له چركه‌یه‌كدا ده‌توانی 60 وێنه نیشان بدات.
له ڕووی گرتنی ڤیدیۆیوه ده‌توانێ به كوالیتییه‌كی به‌رز پێشكه‌شی بكات، چونكه تاكه مۆبایله به قه‌باره‌ی 4K ڤیدیۆ بگیرێ و ده‌توانێ 60 وێنه له چركه‌یه‌كدا نیشان بدات و ڤیدیۆی خاوكراوه‌شه به 1080p ده‌گرێ كه بریتییه له 240 نیشاندان له چركه‌یه‌كدا.
ئێمۆجی
ئیمۆجییه‌كان كه ڕه‌نگه لای هه‌ندێك كه‌س گرنگ نه‌بێ، به‌ڵام به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به تایبه‌تی لای ژنان گرنگیی زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌مه ئایفۆن X بایه‌خێكی زۆری پێ داوه و له‌گه‌ڵ كامێرای TrueDepth پڕی كردووه له‌و جووڵانه‌ی كه تا ئێسته نه‌بینراون و 12 ڕووی نوێشی خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
ده‌توانی له ڕێی ئیمۆجییه‌وه نامه‌ی ده‌نگیش بنێری و به یه‌كێك له‌و دیمه‌نه پێكه‌نین یان تووڕه و حه‌زانه‌ی ئیمۆجییه‌كه دایناوه ده‌توانی هه‌ڵی بژێریت و نامه‌كه‌تی پێ پڕ بكه‌یته‌وه.
A11 Bionic
به‌هۆی كارتی A11 Bionic كه خێراتر و هۆشمه‌ندتره، یه‌كه‌یه‌كی پرۆسیسته‌ری به‌هێزتری به مۆبایله‌كه به‌خشیوه و خێرایییه‌كه‌ی وا لێ كردووه به ڕێژه‌ی 70% له ڤێرژنی پێش خۆی خێراتر بێت.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌نییه‌كانی ئه‌م پرۆسیسته‌ره نوێیه ئه‌وه‌یه، توانای پاترییه‌كه‌شی باشتر كردووه و وا ده‌كات ته‌مه‌نی شه‌حنه‌كه‌ی دوو سه‌عات له ئایفۆن 7 زیاتر به‌رگه بگرێ.
خێرایی وێنه‌ش به‌هۆی A11 Bionic به ڕێژه‌ی 30% له مۆبایلی پێش خۆی به‌رزتره، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ شانازی پێوه ده‌كات.
شه‌حنی بێ وایه‌ر
پشتی مۆبایلی ئایفۆن X وه‌ك شاشه‌كه‌ی له شووشه پێك هاتووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ده‌توانێ سیسته‌مێكی نوێ بخاته ئایفۆنه‌كه كه پێشتر له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه به‌كار هاتووه، ئه‌ویش شه‌حنی بێ وایه‌ره و له ڕێی ئامێرێكی شه‌حنكردنه‌وه ده‌توانی له دووره‌وه شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی وایه‌ر به‌كار بهێنی، ئامێره‌كه‌ش كۆمپانیاكانی Belkin وmophie به‌رهه‌میان هێناوه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ خۆی سه‌پۆرتی كردووه.
پێویسته بگوترێ كۆمپانیای ئه‌پڵ له كۆڕبه‌نده‌كه‌ی دوێنێیدا، جگه له‌م مۆبایله كاتژمێرێكی نوێشی به كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندییه‌وه خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڤێرژنی نوێی Apple TV هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاشكرای كرد و دووه‌م ڤێرژنی HomePodیشی خسته ڕوو كه ساڵی پار بۆ یه‌كه‌م جار به‌رهه‌می هێنا كه بریتییه له سپیكه‌رێكی پڕ تایبه‌تمه‌ندی بۆ ماڵان.
زۆربه‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی ئه‌پڵ ئاشكرا كرابوون، ڕاست بوون، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه باسی له دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا زیاتر ڕچه‌شكێنی بكات، بۆیه له یه‌كه‌م ڕۆژی ئایفۆنه نوێیه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌ی گه‌وره له دیزاینه‌كه‌ی گیراوه كه نه‌یتوانیوه شتێكی نوێی ئه‌وتۆ بخاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه جگه له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له سیسته‌می خوێندنه‌وه‌ی ڕوو گیرا كه به تاقیكردنه‌وه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌پڵ نه‌یتوانی له یه‌كه‌م جاردا تێپه‌ڕ بێت.