له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى بانك زیادى كردووه، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى جووڵه‌ى كه‌رتى بانكی له ساڵى 2016 له وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا نۆ هه‌زار 100 بانك له ته‌واوى یه‌كێتییه‌كه‌دا داخراون و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كاره‌كانیان له ده‌ست داوه.
یه‌كێتى بانكه ئه‌وروپییه‌كان له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا له باره‌ى جووڵه‌ى كه‌تى بانكی ئاشكرای ده‌كات كه خواست له‌سه‌ر لقی بانكى ئه‌لیكترۆنى له ئه‌وروپا زیادی كردووه به‌هۆی دابه‌زاندنى ئاستى سو‌و بۆ كه‌مترین ئاستی. ئه‌مه وای كردووه خه‌ڵك زیاتر روو له بانكه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكه‌ن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر لقی بانكه‌كان دروست كردووه و به‌هۆیه‌وه ساڵى 2016 نۆ هه‌زار و 100 لقی بانكه‌كان داخراون و نزیكه‌ى 50 هه‌زار كارمه‌ندی بانكه‌كانیش بێ كار ماونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى یه‌كێتیى بانكه ئه‌وروپییه‌كان له ساڵى 2016، ژماره‌ی بانك و لقی بانكه‌كان له یه‌كێتیى ئه‌وروپا بۆ 189 هه‌زار دابه‌زیوه، واته به رێژه‌ى 4.6% به به‌راورد به ساڵى 2015.
ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ژماره‌ى كارمه‌ندان له بانكه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له ساڵى 1997 تا ئێسته بۆ كه‌مترین ئاستى دابه‌زیوه كه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كارمه‌ندن.
ئاماره‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له ساڵى 2008 تا ئێسته 48 هه‌زار لقی بانكی له یه‌كێتیى ئه‌وروپا داخراون كه ده‌كاته 20%ى كۆی بانكه‌كانى ئه‌وروپا، به‌ڵام 2016 ژماره‌ى لقی بانكه داخراوه‌كان ئاستێكى به‌رزی تۆمار كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان زیاتر روو له بانكه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك شوێنگرتنه‌وه‌یه‌ك بۆ لقی بانكه‌كان.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان، ساڵى 2016 له ته‌واوى یه‌كێتیى ئه‌وروپا شه‌ش هه‌زار و 596 بانك هه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات به رێژه‌ى 6% بانكه‌كان كه‌میان كردووه.
جێى باسه بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ساڵى 1998 دامه‌زراوه و باره‌گاكه‌ى ده‌كه‌وێته شاری فرانكفۆرت له ئه‌ڵمانیا كه سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى جووڵه‌ى بانكی له وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات و هه‌ر خۆیشی هێڵی سیاسه‌تى دارایی و نه‌ختینه‌یی له یه‌كێتیى ئه‌وروپا داده‌ڕێژێت.