هه‌ندێك له ڕه‌فتار و خووه ڕۆژانه‌كانی كوڕان، تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، ئه‌م نه‌خۆشییانه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان ته‌نیا له پیاوان و به‌ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتارانه تووشی كوڕه گه‌نجه‌كانیشی ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیدارانه و ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: له پێشوودا ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نیا له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێسته له گه‌نجه‌كاندا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه وه‌رزشییه زۆرانه‌ی ده‌یكه‌ن، چه‌نكه سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ره‌و دڵ تێك ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا قه‌ڵه‌وی، جگه‌ره‌كێشان و زۆر خواردنی چه‌وری ده‌ره‌وه هۆكارن بۆ تووشبوونی گه‌نجان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
- شێرپه‌نجه‌ی پێست: ئه‌م نه‌خۆشییه به هیچ شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش له گه‌نجدا نه‌بووه تا ئه‌م ساڵانه‌ی پێشوو، به‌ڵام ئێسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجان كرێمی سپیكردنه‌وه‌ی پێست زۆر به‌كار ده‌هێنن، ئه‌و كرێمه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر كارلێك ده‌كات و تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌یان ده‌كات.
- ئێسكه‌نه‌رمه: ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش، به هۆی تێكچوونی سیسته‌می خۆراك، زۆر خواردنی خۆراكی ناو قوتوو، خۆراكی ناته‌ندروست و خواردنه‌وه گازییه‌كانه‌وه تووشیان ده‌بێت.
- هه‌وكردن: هه‌وكردن له زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان به‌ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مخواردنی میوه، سه‌وزه و گۆشت به‌رده‌وام زیاد ده‌كات.
- له‌بیرچوونه‌وه: ئه‌مه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه كه له‌گه‌ڵ بیستنی ناوه‌كه‌ی، بیرمان ده‌چێت به لای كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن و پیردا، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مخه‌وی، ماندووبوون، زۆر سه‌رقاڵبوونی گه‌نجان، ئێسته له پیره‌كان زیاتر تووشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن.