ژنێك له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ كوڕه چوار ساڵه‌كه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، به‌هۆی خراپیی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ی و باوكی، ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێسته مێرده‌كه‌ی ده‌یه‌وێت داوای له‌سه‌ر تۆمار بكات به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی بردووه.
ڕێحانه ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی دووجار هاوسه‌رگیری ده‌كات و سه‌ركه‌وتوو نابێت، ماڵی باوكی ڕازی نابن به‌وه‌ی به ته‌نیا بژی و له‌گه‌ڵ خۆشیاندا له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئازاری ده‌ده‌ن، ناچار ده‌بێت كوردستان به‌جێ بهێڵێت، ئێسته له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا له وڵاتی سوید ده‌ژی، ئه‌و چیرۆكی مه‌ینه‌تییه‌كانی بۆ "وشه" باس ده‌كات.
ئه‌و گوتی، له هاوسه‌رگیریی یه‌كه‌ممدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، چونكه له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌ژیام ژنی ته‌نیا وه‌ك ئه‌مرازێك بۆ تێركردنی حه‌زه‌كانی خۆی و خزمه‌تكردنی خۆیی و ماڵی باوكی ده‌بینی، بۆیه به‌رگه‌م نه‌كرد له ژنایه‌تیم كه‌م ببێته‌وه و لێێ جیا بوومه‌وه به‌دوای پیاوێكدا ده‌گه‌ڕام له ژنبوونم و گرنگیدانم و هه‌ست و بوونم تێبگات، به‌ڵام مالی باوكم ڕێگه‌یان نه‌دا.
زیاتر ده‌ڵێت، كوڕێكی هاوڕیی براكه‌م كه گوایه خاوه‌ن پاره و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیار بوون، دوای كردم و ماڵی ئێمه‌ش بێ گرنگیدان به ویست و ڕازیبوونی من، ڕازیبوون و پێیان گوتم، "تا ئابڕووت نه‌بردووین و به بێوه‌ژنی به‌سه‌ر پیاوێكدا ساخ نه‌بوویته‌وه به سه‌ربه‌رزی شوو بكه باشتره".
ڕێحانه هاوسه‌رگیریی ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م دوای سۆرانی مێردیشی ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌بێت ڕێحانه واز له كاره‌كه‌ی بهێنێت و له ماڵه‌وه بێت، به‌ڕای مێردی دووه‌می ڕێحانه ده‌بێت ژن له ماڵه‌وه خزمه‌تی مێرد و ماڵ بكات و پیاویش كاری ده‌ره‌وه، كێشه‌كان له یه‌كه‌م مه‌رجه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و نایشارێته‌وه كه یه‌كه‌م داوای مێرده‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، چونكه نه‌یویستووه دووباره بكه‌وێته ژێر ده‌ستی پیاوێك و چۆنی بوێت ئاوا به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و داوایه سه‌ره‌تایه‌ك بووه په‌لی هاویشتووه بۆ داوا و كاری گه‌وره‌تر.
باس له‌وه ده‌كات، دووه‌م هاوسه‌رگیری له یه‌كه‌م خراپتر بووه، چونكه جگه له خراپیی مێرده‌كه‌ی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ئه‌م جاره تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی دراوه‌ته پاڵ كه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه و ده‌ڵێ، سۆران هه‌موو مانگێك بردوویه‌تی بۆ لای پزیشكێكی ده‌روونی. ئه‌و ده‌ڵێت به به‌ڵگه له‌لایه‌تی كه هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی بۆ شێواندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و كاره‌ی كردووه.
سۆران مێردی پێشوی ڕه‌یحانه‌یه، ئێسته له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕێن ده‌ژی، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕه‌یحانه "وشه" پێوه‌ندی پێوه كرد و به‌م شێوه‌یه دوا: "ژنه‌كه‌م نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بوو، هه‌میشه تووڕه ده‌بوو، به‌هیچ شتێك ڕازی نه‌بوو، من بۆیه دوام لێ ده‌كرد واز له ده‌وام بێنێت تا دوور له بارگرانی كاری ده‌ره‌وه بژیت، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی باگراوندی پێشوویه‌وه هه‌میشه دوودڵ و به‌گومان بوو، ئه‌و كاته‌ی بووینه خاوه‌ن منداڵێكیش ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا به‌و جۆره نه‌بوو كه من ده‌مویست".
مێرده‌كه‌ی ڕێحانه نایشارێته‌وه كه چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆزی كه‌وتووه‌ته نێوانیان كه لێی داوه و ته‌نانه‌ت دوو جار ده‌ستیشی شكاندووه، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه ڕێحانه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ دروستبوونی ئاژاوه و هه‌میشه له‌كاتی لێدانیدا ئه‌ویش لێی داوه‌ته‌وه، جارێكیش تاوه‌ی ڕۆنی بۆ هه‌ڵداوه، به‌ڵام به‌ری نه‌كه‌وتووه و نه‌ستاوه.
كێشه‌كان له نێوانیان گه‌وره‌ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان ته‌مه‌نی ده‌بێت به چوار ساڵ، له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، دادگا منداڵه‌كه ده‌دات به‌دایكی، به‌ڵام له مانگێكدا دووجار باوكی مافی بینینی ده‌بێت، ئه‌م بینینه دووباره كێشه له نێوان ئه‌و دووانه‌دا دروست ده‌كات.
سۆران ده‌ڵێت، ڕیحانه ڕێی نه‌داوه كوڕه‌كه‌ی ببینێت و هه‌میشه بیانووی هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بگرێت له بینینی كوڕه‌كه‌ی، رێحانه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، سۆران خۆی ئاماده نه‌بووه بیبینی، به‌ڵام من هه‌میشه به‌براكه‌مدا كوڕه‌كه‌مم ده‌نارد، ڕێحانه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر كاتێك سۆران كوڕه‌كه‌یانی بینیبێت ،به‌خراپ باسی ڕیحانه‌ی كردووه و فێری قسه و هه‌ڵوێستی ناشیرینی كردووه به‌رامبه‌ر به دایكی.
ڕێحانه ده‌ڵیت، ماڵی باوكم هه‌میشه سووكایه‌تیان پێ ده‌كردم و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا زۆر خراپ بوون، ڕێیان نه‌ده‌دا به ئاسووده‌یی له ماڵی خۆمدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م بژیم له‌كاتێكدا هیچ خه‌رجی و ئه‌ركێكم له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانگوت (تۆ سه‌ت شۆڕ كردووین و ئێسته‌ش به‌ته‌نیا بژی زیاتر ئابڕوومان ده‌به‌یت)، باوكی منداڵه‌كه‌شم له شووشتنی مێشكی كوڕه‌كه‌م نه‌ده‌وه‌ستا، بۆیه كوردستان‌م جێ هێشت و خۆم و كوڕه‌كه‌شم له هه‌مووان دوور خسته‌وه.
سۆران ده‌ڵێت سكاڵا له ڕێحانه ده‌كات كه منداڵه‌كه‌ی بردووه، چونكه ئه‌و وه‌ك باوك سه‌بووری به‌وه نایه‌ت كه هه‌موو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا ته‌نیا له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه بێت، ڕێحانه‌ش له وه‌ڵامی بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی سۆراندا ده‌ڵێ، "ئه‌وه كه‌مترین سزایه بۆ هه‌ر پیاوێك كه ده‌یه‌وێت ژنی پێشووی له به‌رچاوی منداڵه‌كه‌یدا ناشیرین بكات و به بێ‌ئابڕوو كه‌م شه‌ره‌ف ناوی ببات".
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان