ئه‌گه‌ر له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ڕووه‌كی ئه‌لۆڤێرا بۆ پێستتان تاقی بكه‌نه‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاری بھێنن.
له زۆر له ماڵپه‌ڕه‌كان ئاماژه به‌وه كراوه كه پزیشكانی و پسپۆڕان له بواری پێست پێیان وایه به‌كارھێنانی ئاوی ڕووه‌كی ئه‌لۆڤێرا گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه، به‌وه‌ی له ته‌واوی كێشه‌كانی پێست ڕزگارتان ده‌كات و پێست خاوێن ده‌كاته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌ك جار ئه‌لۆڤێرا وه‌ك ده‌رمانێكی سه‌ره‌كی به‌كاری بھێنن بۆ پێستتان، ئه‌وا به‌پێی ویستی خۆتان ئه‌نجامتان پێ ده‌دات، به‌ڵام پێویسته دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی به ڕێك‌وپێك به‌كاری بێنن، نابێت ئه‌م ڕووه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر پێست بده‌ن، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ چه‌ند پێكھاته‌یه‌كی سروشتی تێكه‌ڵاوی بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت ماسكێكی تایبه‌تی ئاماده بكه‌ن كه بتوانین له پێستمانی بده‌ین، ئه‌ویش بریتییه له:
كه‌وچكێك له ئاوی ناوه‌وه‌ی ڕووه‌كه‌كه.
كه‌وچكێك له ھه‌نگوین.
چه‌ند دڵۆپێك له گیراوه‌ی لیمۆ.
پێكھاته‌كه به جوانی تێكه‌ڵ بكه و له شوێنێكی بچووكی سه‌ر پێست تاقی بكه‌نه‌وه له‌به‌ر ھۆكاری ھه‌ستیاری، پاشان ته‌واوی پێكھاته‌كه له‌سه‌ر ڕووخسار بده‌ن، بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك بیھێڵنه‌وه و دواتر به ئاو بیشۆن، پێوسته ئه‌م پێكھاته‌یه ھه‌فتانه دووجار به‌كار بھێنن.