خوێندنی باڵا: درێژكردنەوەی ماوەی زانكۆلاین دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر لەبارەی زانكۆلایەنەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ی ئەیلوول، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تیایدا ڕای گەیاندووە، ئاگەداری دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەكات كە تا ئێستە هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی زانكۆلاین، بۆیە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا لە سەعات 12ی شەوی 14ی ئەیلوول كارابوونی زانكۆلاین كۆتایی دێت.

وەزارەتەكە دەڵێ‌، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە درێژكردنەوەی ماوەی زانكۆلاین دەكەن بۆ چەند رۆژێك دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ راستی و دروستی نییە. داواشی لە دەرچووان كردووە پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە ڕێگەی زانكۆلاین بۆ ئەوەی مافەكانیان نەفەوتێت.

ئەوە لەكاتێكدایەكە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەی بەهۆی پاسوۆرد و یوزەر نەیم تووشی كێشەی زۆر ببون و ئەوەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا ئەو وەزارەتە چەند ڕوونكردنەوەیەك بڵاو بكاتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە لە ژمارەی ئەمڕۆدا هەفتەنامەی "وشە" ڕاپۆرتێكی بە ناونیشانی "فەزاحەتێكی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاو دەبێتەوە"، بڵاو كردەوە  كە تێیدا باس لەو كۆمپانیایە دەكرێت كە زانكۆلاین بەرێوە دەبات.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:06:42:13/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌