گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر"، وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هه‌ژێنێت و سه‌رقاڵیان ده‌كات به‌خۆیه‌وه.
لۆكه زاهیر ئه‌م جاره وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام بوونه به جوانییه‌كه‌ی و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نوسیوویه‌تی: " ئه‌ی ڕۆحی من وه‌ره به باڵی عه‌شقته‌وه له‌م فیراقه ده‌رمبێنه".
ئاماژه‌ی داوه: "خه‌ریكی دروستكردنی به‌رهه‌مێكی نوێم بۆ ئێوه گوێگره شیرینه‌كانم، تا خاوه‌نی ئه‌و متمانه جوانه‌ی ئێوه بم، ئازاتر و به‌هێزتر ده‌بم بۆ ئه‌وه كاری جوانتان پێشكه‌ش بكه‌م، هه‌میشه سوپاستان ده‌كه‌م، خۆشم ئه‌وێن"، ئه‌م قسانه‌ی ناوبراو له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كه به نهێنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، جگه له‌وه كاتێكی زۆریشه هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی نه‌بووه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه، به‌م ته‌مه‌نه زۆره‌ی هه‌یه‌تی ئه‌وه‌نده جوان ده‌رده‌كه‌وێت له شازاده‌یه‌كی كوردی ده‌چێت، ناوبراو هه‌ندێك جار له‌به‌ر جوانییه‌كی بێ رَاده و گۆرانییه ورووژێنه‌ره‌كانی، به "هه‌یفا"ی كوردی ناوی ده‌به‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی ئه‌م مانگه‌دا بكرێت، هونه‌رمه‌ندان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان و كاری هونه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه لۆكه زاهیریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتووه‌ته‌وه یان نا.
لۆكه زاهیر ئێسته له سویسڕا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.