گۆڕان هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت

:: PM:08:42:13/09/2017 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ فراكسیۆنەكەیان كۆبوونەتەوە و ڕاپۆرتی خۆیان ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەراندن كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی ئەیلوول، بەهار مەحموود ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، فراكسیۆنی گۆڕان كۆبوونەوە و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان داوەتە خانەی ڕاپەڕاندن و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی، بەڵام ناتوانین ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە ئاشكرا بكەین.

زیاتر گوتی، فراكسیۆنی گۆڕان پابەندی بڕیاری خانەی ڕاپەڕاندن دەبێت و ئەوەی ئێمە ناردوومانە تەنیا پێشنیاز بووە.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕوونی كردەوە كە چەند سەعاتێكی تر جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاری كۆتای دەدات لەسەر كاراكردنەوە پەرلەمانی كوردستان.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدایە ئەوەش دوابەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ برێت مەكگۆڕك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

دوێنی پارتی و یەكێتی لەگەڵ گۆڕان كۆبوونەوە و داوایانكرد بەشداربێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام گۆڕان بڕیارە ئەمشەو وەڵامیان بداتەوە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم