بیرمەندێكی كوێتی: ئێران خەریكی جەنگی دیمۆگرافیایە لە ناوچەكە

:: PM:11:27:13/09/2017 ‌

بیرمەندێكی كوێتی بە توندی هێرش دەكاتە سەر ئێران و بەوە تۆمەتباری دەكات كە خەریكی مەترسیدارترین جەنگە لە عێراق و لە سووریا كە ئەویش جەنگی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.

عەبدوڵا نەفیسی بیرمەندی كوێتی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند تویتێكی لەو بارەوە كردووە و ئەو باسی دەستوەردانی راستەوخۆی ئێران لە عێراق و لە سووریا كردووە كە خەریكی مەترسیدارترین جەنگە لەو دوو وڵاتەدا.

بەپێی قسەكانی نەفیسی ئێران خەریكی جەنگی گۆڕینی دیمۆگرافییە كە خۆی لە راگواستنی سوننە لە شارە گەورەكانی ئەو دوو وڵاتە دەبینێتەوە و ئەو بەزەبری هێز شیعەكان لە جێگەی ئەوان دادەنێت.

بەپێی قسەی ئەو بیرمەندە مەترسیدارترین شت لەو رەفتارانەی ئێران بریتییە لە هێنانی شیعەی فارس و ئەفغانستانی و پاكستانی و هیندستانی بۆ گەورە شارەكانی سوننە و نیشتەجێكردنیانە لەوێ، كە ئەو جەنگە مەترسیدارە بووەتە هۆی پاكتاو و لەناوبردنی بەكۆمەڵی لە هەندێك ناوچەی سەخت و دووپاتی كردەوە كە هەموو ئەو كارانەش بە سەرپەرشتی قاسم سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: عەرەبی 21




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل