به‌شى سێیه‌م
بۆرما یان میانمار، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى رۆژئاواى ئاسیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و هیندستان و به‌نگلادیش، به وڵاتێكى فره نه‌ته‌وه و ئاین ده‌ناسرێت كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى بووزین، پاشان هیندۆس و مسوڵمان و كریستانه‌كان.
كرده‌وه‌گه‌له فراوانه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى سوپا، پۆلیس و بووزییه‌كانى میانمار كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 313 هه‌زار رۆهینگی ئاواره‌ى به‌نگلادیش بوونه، دواى نۆ هه‌وڵی شكستخواردووى پێشووی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مجاره‌یان هه‌ر 15 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌كى توند دژ به حكوومه‌تى میانمار.
رۆهینگییه‌كان كێن؟
رۆهینگی تایفه‌یه‌كى كه‌مینه‌ى مسوڵمانن به گشتى له بۆرما نیشته‌جێن، وا ناسراوان كه ئه‌وان نه‌وه‌ى بازرگانه مسوڵمانه‌كانن كه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌زار ساڵ پێش ئێسته جێگیر بوونه. رۆهینگی له به‌نگلادیش و سعوودیه و پاكستانیش هه‌ن، به‌ڵام له بۆرما رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگی زۆر و توندوتیژى ده‌بنه‌وه، زه‌وییان به‌ناو ناكرێت، ته‌نانه‌ت له به‌نگلادیشیش كێشه‌یان زۆره تا ئه‌و ئاسته‌ى ده‌وڵه‌ت ناسنامه‌ى باری شارستانییه‌تیان پێ نادات و هه‌لى كاریشیان ده‌ست ناكه‌وێت.
كریس لیوا شاره‌زا له كاروباری روهینگییه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌وان له ویلایه‌تى راخین هه‌موو جۆره توندوتیژی و به‌ربه‌ستێكیان بۆ دروست ده‌كه‌ن تا خۆیان هه‌ست به‌وه بكه‌ن ناتوانن لێره بژین و تاكه رێیش كۆچكردنه.
ئه‌و دۆخه‌ى رۆهینگییه‌كان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، دواى سه‌ربه‌خۆیی بۆرما له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا توندتر بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت له ویلایه‌تى راخینه كه ملیۆنێك مسوڵمانى رۆهینگی تێیدا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر نیگه‌ران ده‌كات،حكوومه‌ته یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كانى بۆرمایه، كه كامانه‌یان حكوومه‌تێكى هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تى چاكسازی بێت له‌وانى تر خراپتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، ئێسته ده‌ڵێن رۆهینگییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى بۆرما نین، به‌ڵكو ئاواره‌ی به‌نگالییه‌كان كاتى خۆی هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌ناو ده‌ستووری بۆرما وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى بۆرمی ناویان تۆمار نه‌كرێت و مافی هاووڵاتیبوونیان نییه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆهینگییه‌كان وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كى ئاینى تۆمار كردووه و ده‌ڵێ تاكه كه‌مینه‌ن رووبه‌ڕووى دژوارترین توندڕۆیی ده‌بنه‌وه له دنیادا.
له سێ ساڵى رابردوودا 120 هه‌زار رۆهینگی هه‌وڵى هه‌ڵاتنیان داوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانى دراوسێى بۆرما ئاماده نین وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ریان بگرن.
وڵاتانى ناوچه‌كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆهینگییه‌كان ده‌كه‌ن؟
كریس لیوا شاره‌زا له كاروباری رۆهینگا ده‌ڵێ، ئه‌وان چاره‌یان ویستراو نییه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى راسته‌وخۆ فشار بخاته سه‌ر بۆرما.
كریس ده‌ڵێ وڵاتانى ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانن له‌وه‌ى خه‌ڵكانى باكووری ئه‌فریقیا بۆیان كۆچ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه به‌ڕێككه‌وتن له‌ناو ده‌ریادا ده‌یانپارێزن و پێشوازییان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و دیمه‌نه له وڵاتانى دراوسێی بۆرما پێچه‌وانه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرجار یه‌خته‌كانیان نغرۆى ئاو بن و تیا بچن.
رۆهینگییه‌كان له ئاواره‌یشدا كێشه‌یان هه‌یه
زۆرینه‌ى ئاژانسه جیهانییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت وڵاتانى تایلاند، مالیزیا و ئیندۆنیسیا ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌رجێكى یاساییش وه‌ریناگرن، به‌ڵام ده‌بێ به ئه‌ركی ئه‌خلاقی سه‌رشانى خۆیان هه‌ستن له گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆیییه‌كان بۆ په‌نابه‌ران.
كریس ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچى ئه‌و وڵاتانه تا ئاستێك به كاری خۆیان هه‌ستاون، به‌ڵام ئاماده نین هاوكارییان بكه‌ن له گه‌یشتن به كه‌مپه‌كان كاتێك به یه‌خت له ده‌ریاوه هه‌وڵى خۆ ده‌ربازكردن ده‌ده‌ن.
چاره‌سه‌رى كێشه‌ى رۆهینگییه‌كان چۆن ده‌كرێت؟
دواجار ته‌نیا بۆرما ده‌توانێت كێشه‌ى رۆهینگییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گوشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تى بۆرما.
چاودێران ره‌خنه‌ى توند له وڵاتانى دراوسێى میانمار ده‌گرن كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێده‌نگن و هیچ جووڵه‌یه‌كیان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له كۆنگره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه له ترسی حكوومه‌تى بۆرما.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هاته ده‌نگ
تێكچوونى ئه‌مجاره‌ى دۆخ و گوزه‌رانى رۆهینگییه‌كان و ئاواره‌بوون و كوژرانى سه‌دان رۆهینگی، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ژاند.0
ئه‌مجاره‌یان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به توندى دژى حكوومه‌تى میانمار (بۆرما) هاته ده‌نگ، رای گه‌یاند ئه‌وه‌ى له بۆرما ده‌گوزه‌رێت له ناوبردنى كه‌مینه‌ی رۆهینگییه.
ئه‌نتۆنیۆ گوتیرچ ئه‌مینداری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت كاره‌ساتێكى مرۆیییه.
هه‌وڵه‌كان به‌دواى خۆیدا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وته‌وه، كه دوێنێ چوارشه‌م 13ى ئه‌یلوول، راپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی رۆهینگییه‌كان خرایه گفتوگۆ.
هه‌ر 15 وڵاته‌كه‌ى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ته‌نانه‌ت چینیش، داوایان له حكوومه‌تى میانمار كرد كه گه‌ره‌نتى بدات له گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆیییه‌كان بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران بێ جیاوازی. له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ره‌وشه كراوه له ویلایه‌تى ئاراكان.
نوێنه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش گرتوویه‌ته‌به‌ر، هه‌نگاوی گرنگن.
ماتی‌و رایكروفت نوێنه‌ری به‌ریتانیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره دواى نۆ ساڵ،ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش دژ به میانمار. ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
هاوكات گوتیرچ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له بیناى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك رای گه‌یاند، كاتێك ده‌بینی سێ به‌شی دانیشتووانى ویلایه‌تى ئاراكان رووبه‌ڕووى كرده‌وه‌گه‌لى سه‌ربازی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن سوپا و پۆلیس و خه‌ڵكه‌وه، له‌ناوبردنى كه‌مینه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌ناوبردن نه‌بێت چ وشه‌یه‌كى تر شك نابه‌م بۆ پێناسه‌كردنى.
گوتیرچ له‌باره‌ى دۆخى مرۆیی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى رووده‌دات كاره‌ساتێكى مرۆیییه، ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته‌دا 20 هه‌زار رۆهینگی هه‌ڵاتوون، بۆیه وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تى سه‌رشانى خۆم ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیم له دۆخه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه سنوورێك بۆ ئه‌و دۆخه دابنێت.
گوتیرج پێشتر وه‌ك نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ردانى ویلایه‌تى ئاراكانى كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت كه ده‌گه‌یته ئاراكان، ئازارێكى توند ده‌تگرێت و دڵت ئازار ده‌چێژێت.
نیگه‌رانى خۆیشی له‌وه ده‌ربڕی كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناتوانن به‌كاری خۆیان هه‌ستن و هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نن به په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان، چونكه حكوومه‌تى بۆرما رێ نادات.
ئیسلام خان به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنى كاروباری په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، له 25ى ئابه‌وه تا ئێسته 313 هه‌زار په‌نابه‌ری رۆهینگى به‌ره‌و به‌نگلادیش هه‌ڵاتوون كه 60%یان منداڵن.