شیعه له حوسێنییهوه داوای كورد كوشتن ده‌كه‌ن
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه و كه له حوسێنییه‌كی شیعه‌كانی عێراق فتوانی كوشتن و سه‌ربڕینی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێ و تۆمه‌تی زۆر بێ بنه‌ما ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێ.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیووه و عه‌ره‌به‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دژی كوردستان هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرێك نووسیویانه، به‌شێك له سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی ئێمه، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه نین و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و "تیرۆریستانه" بژین، كه هه‌ركات داوای مافی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وان فتوای كوشتن و سه‌ربڕین ده‌رده‌كه‌ن.
دیار نییه ئه‌و حوسێنییه‌ی شیعه‌كان له چ شارێكی عێراقه، به‌ڵام له‌م دواییه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه تۆماركراوه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د