به‌ھۆی له‌خۆگرتنی له چه‌ندان ماده‌ی به‌سوود له پێكھاته‌كه‌ی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی جه‌سته له كانزاكان دابین ده‌كات و ڕێگر ده‌بێت له تووشبوون به نه‌خۆشی.
به‌ھۆی له‌خۆگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین A و B و دژه ئۆكسێنه‌ر به‌سووده بۆ به‌ھێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌یی و پاراستن له نه‌خۆشی دڵ و كه‌مخوێنی.
به‌زالیا خواردنێكی به‌سووده بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و زیاتر كاركردنی كۆئه‌ندامی ھه‌رس و ڕێگریگرتن له قه‌بزی به‌ھۆی له‌خۆگرتنی له ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له چه‌وری و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پرۆتین و ڕیشال، یه‌ك كووپ له به‌زالیا نزیكه‌ی 100 گرام له كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی باشه بۆ پاراستنی جه‌سته له زیادبوونی كێش.
به‌زالیا ڕێژه‌یه‌كی باش له ماده‌ی كۆمیسترۆل له پێكھاته‌كه‌ی له‌خۆ ده‌گرێت، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژانه خواردنی ته‌نیا دوو ملیگرام له‌م ماده‌یه سوودی زۆری ھه‌یه بۆ ڕێگریگرتن له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
به‌زالیا له پێكھاته‌كه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باش له ماده‌ی نیاسین له‌خۆ ده‌گرێت كه سوودی زۆری ھه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری زیانبه‌خش له جه‌سته‌دا.