شتیگن ناوی مەترسیدارترین هێرشبەر ئاشكرا دەكات كە تا ئێستا رووبەڕووی بووەتەوە
ئەندرێ تیر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناوی ئەو هێرشبەرانەی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا رووبەڕوویان بووەتەوە.
شتیگن بۆ رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی گوتی: ئەو هێرشبەرە مەترسیدارانەی كە تا ئێستا رووبەڕوویان بوومەتەوە برێتین لە كەریم بەنزیما لە یانەی ریال مەدرید و رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی لە یانەی بایرن میونشن و ئەدۆریز لە یانەی ئەتلەتیك بیلباو.
لەبارەی جوانترین گۆڵ كە تا ئێستا لێی تۆمار كرابێت، شتیگن ئاشكرای كرد كە گۆڵەكەی ئەسینسیۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا جوانترین گۆڵ بووە.
سەبارەت بە خۆشترین كاتیش لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، شتیگن گوتی": یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە شاری بەرلین لەگەڵ ریمۆنتادا و سەركەوتنە مێژووییەكەی ساڵی پار بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.
وشە -
ئامانج ئهكرهم