وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا لیستی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی تری ئاشكرا كرد، كه له
هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێ.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه، كه
سبه‌ی یه‌كشه‌م و ڕۆژی دووشه‌م مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی
زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ڕۆژانی سێشه‌م و چوارشه‌م مووچه‌ی مانگی حه‌وتی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگه‌ی گشتی ئاسایش دێته دابه‌شكردن، ڕۆژی پێنجشه‌میش
مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.