بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی خشتەیەكی نوێی كارەبای بۆ مۆلیدە ناحكوومییەكان ڕاگەیاند، هەروەها پێدانی كارەبای مۆلیدە ناحكوومییەكان لە سەعات 10ـی بەیانی بۆ سەعات یەكی شەو دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بۆ مۆلیدە ناحكوومییەكان هاتووە، ئاگەداری موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەینەوە وەك لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا لە كۆبوونەوەی دانانی بەرنامەی ئەم مانگەدا بڕیاری لەسەر درا، لە سبەینێ (17/9/2017) گۆڕانكاری لە بەرنامەی پێدانی موەلیدەكاندا دەكرێت.
لە بەشێكی ئاگەدارییەكە هاتووە، بە پێی بەرنامە نوێیەكە پێویستە موەلیدە لە سەعات 10ـی بەیانی تا یەكی شەو كار بكەن، لەو ماوەیەدا هەر كاتێكدا كارەبای نشیمانیی نەبوو، ئەوان كارەبا بدەن، واتا لە سەعات یەكی شەو تا سەعات 10ی بەیانی دواتر كار ناكەن، ئەو ماوەیەدا هەوڵ دەدرێت بەپێی توانا كارەبای نیشتمانی بدرێت.
كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەو بەرنامەیە لە ئەمشەو 16_17/9/2017 ەوە، جێبەجێ دەكات و پێویستە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان پابەند بن.
پێدانی كارەبای نیشتمانی ئێستە سەعاتەكانی زیاترە بووە، ئەوەش بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا و كەمتر بەكارهێنانی كارەبا لە لایەن هاووڵاتییان.