ڤایرۆسی زیكا شێرپەنجەی مێشك چارەسەر ده‌كات

:: PM:02:47:16/09/2017 ‌

پزیشكەكان و پسپۆڕەكانی بواری تەندروستی مێشك لە ئەمەریكا دە‌ڵێن، ڤیارۆسی زیكا كە بە مەترسییەكی‌ گەورە دادەنرێت بۆ سەر مێشكی منداڵانی ساوا‌، پێ دەچێت نوێترین چارەسەر بێت بۆ شێرپەنجەی مێشك لە كەسە پێگەیشتووەكاندا هەیە. 

بەپێی ئەو ڕوونكردنەوانەی كە زانا ئەمەریكییەكان داویانە دەڵێن، ئەو وڵاتە توانیویانە لە تاقیگەكاندا ڤایرۆسی زیكا تاقی بكەنەوە و لە ڕێیەوە گرێ پیسە شێرپەنجەیییەكانی مێشكی پێ كەم بكەنەوە، بەبێ زیانگەیاندن بە خانەكانی تر مێشك كە هەنگاوێكی گرینگ بوو بۆ پسپۆڕانی تەندروستی مێشك. 

تا ئێستەش ڤایرۆسی زیكا بە یەكێك لە گەورەترین هەڕەشەكان بۆ سەر تەندروستی مێشكی مرۆڤ دادەنرێت لە سەرانسەری دنیادا نەك دەرمان، بەڵام ئەم جارەیان پزیشكەكان تێڕوانینێكی جیاوازیان بۆ ڤایرۆسەكە بۆ دروست بووه كە وەك دەرمانێكی شێرپەنجەیی بەكاری دەهێنن.

 پزیشكەكان بڕوایان وایە دەكرێت لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەو ڤایرۆسە بۆ نەهێشتنی خانە شێرپەنجەیییەكان مێشكی كەسە پێگەیشتووەكان بەكار بێنرێت، زۆرجار تاقییان كردووەتەوە كە بزانن كاریگەری هەیە لەسەر مێشك بینراوە خانەی شێرپەنجەیی لەناو دەبات و كاریگەری خراپی نییە لەسەر خانەكانی تری مێشك، كە پسپۆڕان چەندان ساڵە وێڵێ دۆزینەوەی چارەسەری یەكجارەكی بوون بۆی دوای چەند تاقیكردنەوەیەك بۆیان دەركەوت كە ئەم ڤایرۆسە چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشییە كوشندەیە.

سەرچاوە/medicalnewstoday.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان