ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە كەركووك تەقییەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لەسەر رێگەی بەغدا لە شەقامی عەدەنی شاری كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو تەقییەوە و لەئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی لە نێوان كوژراو و بریندار بوونە قوربانی.

عەقید تاهیر بەڕێوەبەری بنكەی ئاسایشی دۆمیز لە لێدوانێكی تایبەت بە"وشە" گوتی، تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی جۆری "پیكاب دێر" بووە كە لەپێش فرۆشگەیەكی مەشرووب تەقیوەتەوە لە گەڕەكی عەدەن لەسەر رێگەی بەغدا.

روونی كردەوە، هێزە تەناهییەكان كۆنتڕۆلی شوێنەكەیان كردووە و دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە.

بەڕێوەبەری بنكەی ئاسایشی دۆمیز ئاماژەی كرد كە بەهۆی ئەو تەقینەوەیە كەسێك شەهید بووە و حەوتی تریش بریندار بوون كە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی چارەسەركردن، بەڵام تا ئێستە شەهیدەكە نەناسراوەتەوە و ڕەوانەی هۆبەی دادی پزیشكی كراوە. 
عەقید تاهیر زیاتر گوتی كە جكە لە زیانی گیانی، دوو ئۆتۆمبێلی تریش، كە لە تەقینەوەكە نزیك بوونە، سووتاون و شوقەیەكی ئەو نزیكەش زیانی مادی پێ كەیشتووە و شەهیدەكەش شۆفێری یەكێك لە و ئۆتۆمبێلانە بووە كە سووتاوە.

كەركووك/ ئارام شێركۆ- دلۆڤان كاكەیی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:08:51:16/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 11081 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌