پەنابەرە عێراقییەكان لە وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێنرێنەوە

:: AM:09:04:17/09/2017 ‌

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، لە گفتوگۆ و دانوستاندنی بەردەوام دەبن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی ئێستە وەك پەنابەر  لە وڵاتانی ئەوروپان، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان چیتر لە پەنابەریدا نەژین.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی "ئەسیۆشەیتد پرێس"ی ڕاگەیاند، نامانەوێ هیچ هاووڵاتییەكمان ون بێ، بە زۆریش نایانگەڕێنینەوە بۆ عێراق، بەڵام لەو باوەڕەداین كە تەواوی عێراقییەكان بۆیان قورسە ژیانیان وەك پەنابەر لە وڵاتانی ئەوروپا بەسەربەرن.

هەروەها گوتی، لە ساڵی 2015 زیاتر لە 80 هەزار هاووڵاتیی عێراق بەرەو ئەوروپا و بە ڕێی دەریا كۆچیان كردووە، ئەمەش ڕاكردن بوو بەهۆی نالەباری دۆخی ئابووری و ناجێگیری باری تەناهی و هاتنی تیرۆریستانی داعش و بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزی، بەڵام دوای هەڵمەتی كۆچكردن، ئێستە كۆچی پێچەوانە بۆ وڵاتی خۆیان دەستی پێ كردووە و هەزاران عێراق بە هاریكاری ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.

عەبادی ئاماژەی دا، ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران بەڵێنیان داوە هاوكاری هەمووان بكەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لەو ژیانە ناهەموارەی هەیانە بەهۆی پەنابەری ڕزگاریان بێ.

سەرچاوە/شەفەق نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د